(25) ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که: بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.
(26) خوانه‌ناسان ده‌یانوت: خوای میهره‌بان کوڕی بۆ خۆی بڕیارداوه (فریشته‌کان ڕۆڵه‌ی ئه‌ون)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌نده‌ی ڕێزداری ئه‌ون.
(27) (ئه‌و فریشتانه ئه‌وه‌نده ڕه‌وشت به‌رزن) هه‌رگیز (نافه‌رمانی ناکه‌ن و) قسه له‌قسه‌یدا ناکه‌ن و له گوفتاردا پێشی ناکه‌ون، ئه‌وانه به فه‌رمانی ئه‌و ده‌جوڵێنه‌وه و فه‌رمانی ئه جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
(28) هه‌ر خوا ده‌زانێت ئه خه‌ڵکه له ڕابوردوودا چیان ئه‌نجامداوه و له داهاتووشدا چی ئه‌نجام ده‌ده‌ن (دنیا و قیامه‌ت، ڕابوردوو و داهاتوو، بۆ ئه‌و زاته چوونیه‌که)، فریشته‌کانیش تکاکار نابن ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه نه‌بێت خوا پێی ڕازییه و ئه‌و فریشتانه له ترسی ئه‌و زاته نا‌وێرن هیچ سه‌رپێچیه‌ک ئه‌نجام بده‌ن.
(29) خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له فریشته‌کان (له خۆی غه‌ڕڕا بێت) بڵێت: به‌ڕاستی منیش خوام بێجگه له‌و، ئه‌وه پاداشتی ده‌ده‌ینه‌وه به دۆزه‌خ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران و یاخیه‌کان ده‌ده‌ینه‌وه
(30) ئایا ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون نه‌یانبینیووه و بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه به‌ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه بوون له‌وه‌ودوا لێکمان جیا کردنه‌وه (که ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌ی پێ ده‌برێت)، له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه (ئاو زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕووه‌ک پێکده‌هێنێت)، ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (به‌و ڕاستیانه و به‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنووره‌ی ئێمه)؟!
(31) له زه‌ویشدا که‌ژو کێوه‌کانمان چه‌سپاندووه، تا لاسه‌نگ نه‌بێت و لار نه‌بێته‌وه و هه‌ڵیان نه‌گێرێته‌وه، له لاپاڵی چیاکان و له دۆڵه‌کاندا ڕێگاو بانی فراوانمان سازاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ژیان بۆ خۆیان دابین بکه‌ن و هه‌روه‌ها ڕێیان له گه‌نجینه و ناز و نیعمه‌ته شاراوه‌کان بکه‌وێت.
(32) ئێمه ئاسمانمان کردووه به سه‌قفێکی پارێزراو، که‌چی ئه‌وانه ڕوو وه‌رده‌گێڕن له هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئاسمان.
(33) هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وو ڕۆژی به‌دیهێناوه، خۆر مانگیش دروست کردووه، هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌یه‌کدا ده‌سوڕێته‌وه (زوه‌ی به ده‌وری خۆردا و مانگیش به‌ده‌وری زه‌ویدا).
(34) ئێمه پێش تۆ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌مریمان به هیچ که‌سێک نه‌به‌خشیووه، جا ئایا ئه‌گه‌ر تۆ بمریت، (دوای مه‌رگی تۆ) ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵکه ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر و نامرن؟!
(35) هه‌موو که‌سێک ده‌بێت مردن بچێژێت و شه‌رابی مه‌رگ بنۆشێت، بێگومان ئێمه ئێوه تاقی ده‌که‌ینه‌وه به‌شه‌ڕ و ناخۆشی و به‌ڵاو به‌خێرو خۆشی و دارایی و توانایی، سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌هێنرێنه‌وه (تا پاداشتتان بده‌ینه‌وه).