هذه هي الواجهة المخصصة للطباعة ، يمكنك الإستفادة من كافة مميزات المشروع عبر الواجهة الرئيسية
This is a printable version, to view full-featured version switch to the Main interface
سورة Sura   سبإ   Saba
وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ ۚ حَتَّىٰ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ۖ قَالُوا الْحَقَّ ۖ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ (23) ۞ قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ قُلِ اللَّهُ ۖ وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَىٰ هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ (24) قُل لَّا تُسْأَلُونَ عَمَّا أَجْرَمْنَا وَلَا نُسْأَلُ عَمَّا تَعْمَلُونَ (25) قُلْ يَجْمَعُ بَيْنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفْتَحُ بَيْنَنَا بِالْحَقِّ وَهُوَ الْفَتَّاحُ الْعَلِيمُ (26) قُلْ أَرُونِيَ الَّذِينَ أَلْحَقْتُم بِهِ شُرَكَاءَ ۖ كَلَّا ۚ بَلْ هُوَ اللَّهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (27) وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِّلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (28) وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (29) قُل لَّكُم مِّيعَادُ يَوْمٍ لَّا تَسْتَأْخِرُونَ عَنْهُ سَاعَةً وَلَا تَسْتَقْدِمُونَ (30) وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَن نُّؤْمِنَ بِهَٰذَا الْقُرْآنِ وَلَا بِالَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ۗ وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمْ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ الْقَوْلَ يَقُولُ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا لَوْلَا أَنتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ (31)
الصفحة Page 431
(23) هیچ تکاو پاڕانه‌وه‌یه‌ك سودی نیه لای (خوا) مه‌گه‌ر خۆی مۆڵه‌ت بدات هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ئیتر (ئه‌وانه‌ی تکاکارن و ئه‌وانه‌ش که تکایان بۆ ده‌کرێت دڵیان دێته‌وه جێ و هۆشیان پیادێته‌وه و له‌یه‌کتر ده‌پرسن): په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی به‌چی داو چی فه‌رموو: (له وه‌ڵامیاندا) ده‌ڵێن: حه‌ق و ڕاست و دروست، به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره‌) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه‌.
(24) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵپه‌رستان) بڵێ: کێ ڕزق و ڕۆزیتان پێ‎ده‌به‌خشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا (ئه‌گه‌ر به‌هۆی سپڵه‌ییانه‌وه وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه تۆ) بڵێ: (مه‌گه‌ر هه‌ر) زاتی الله (نیه ڕۆزیبه‌خش)، ئه‌وسا پێیان بڵێ: بێگومان ئێمه‌، یا ئێوه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (ڕاست و دروستی) هیدایه‌تین، یاخود له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچووین!! (خۆتان ببنه دادوه‌ر).
(25) هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئێوه پرسیارتان لێناکرێت ده‌رباره‌ی گوناگی ئێمه‌، ئێمه‌ش پرسیارمان لێناکرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌تان که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (هه‌رکه‌س به‌رپرسی کارو کرده‌وه‌و بیروباوه‌ڕی خۆیه‌تی).
(26) پێیان بڵێ: (ڕۆژێك دێت) په‌روه‌ردگارمان هه‌موو لایه‌کمان کۆده‌کاته‌وه‌، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی جیامان ده‌کاته‌وه‌، (باوه‌ڕداران بۆ به‌هه‌شت و به‌خته‌وه‌ری، کافرو هاوه‌ڵپه‌ره‌ستان بۆ دۆزه‌خ و ده‌ردی سه‌ری)، (ئه‌و ڕۆژه‌) ئه‌و زاته هه‌ر خۆی دادوه‌ری دادپه‌روه‌ره‌و زانای بێسنووره‌.
(27) (دووباره پێیان) بڵێ: ئاده‌ی ئه‌وه‌انه‌م نیشان بده‌ن که دابووتانه پاڵ خواو به هاوبه‌شی ئه‌وتان داده‌نا، هه‌رگیز کاری وا ڕه‌وا نیه‌، به‌ڵکو ئه‌و خوایه‌، زۆر باڵاده‌ست و دانایه (به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستی به هاوه‌ڵ نیه‌).
(28) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێ که بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ببیته مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر.
(29) (بێ‎بڕواکان) ده‌ڵێن: (باشه‌) که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه (قیامه‌ت و زیندوبونه‌وه‌) دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن.
(30) پێیان بڵێ: کاتێك دێت که ناتوانن نه تاوێك دوا بکه‌ون نه تاوێك پێش بکه‌ون (به‌ڵکو له‌کاتی خۆیدا ئاماده ده‌کرێن).
(31) ئه‌وانه‌ی که بێ‎بڕوان ده‌ڵێن: هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌م قورئانه‌و به‌و (کتێبانه‌ش) ناکه‌ین که پێش ئه‌م (ڕه‌وانه کراوه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌بینی (له ڕۆژی قیامه‌تدا) چۆن سته‌مکاران وه‌ستێنراون له‌به‌رده‌م (دادگای) په‌روه‌ردگاریاندا قسه ده‌ڵێن به یه‌کترو (یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن)، لاوازکراوه‌کان به زۆردارو ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه ئێمه باوه‌ڕدار ده‌بووین.

آيــــات - القرآن الكريم Holy Quran - مشروع المصحف الإلكتروني بجامعة الملك سعود

هذه هي النسخة المخففة من المشروع - المخصصة للقراءة والطباعة - للاستفادة من كافة المميزات يرجى الانتقال للواجهة الرئيسية
This is the light version of the project - for plain reading and printing - please switch to Main interface to view full features