(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده
(2) سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه.
(3) به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین.
(4) له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کار‌و کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه.
(5) ئه‌مه‌ش فه‌رمان و بڕیارێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، بێگومان ئێمه‌یش پێغه‌مبه‌ران ده‌نێرین.
(6) ڕه‌وانه کردنی ئه‌م قورئانه، ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆیه بۆ ئاده‌میزاد، تا له سه‌رگه‌ردانی ڕزگاری ببێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه که بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێك.
(7) ئه‌و زاته که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له نێوانیاندایه، ئه‌گه‌ر ئێوه دڵنیان و باوه‌ڕتان هه‌یه.
(8) هیچ خوایه‌ك نی یه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێت، په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باو‌و باپیرانی دێرینیشتانه.
(9) له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه گه‌وره و گرنگانه‌دا، خوانه‌ناسان له گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین.
(10) (ئه‌وانه هه‌روا به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت) چاوه‌ڕێی ڕۆژێك بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت.
(11) هه‌موو خه‌ڵکی داده‌گرێته، بۆیه به ترسه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه سزا‌و ئازارێکی به ئێشه (وا ڕووی تێ کردووین).
(12) به‌ناچاری دان به‌ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌نێن و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزا‌و ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه، بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین!!
(13) (تازه به‌سه‌رچوو!! که‌ی بێداربوونه‌وه و ئیمان هێنانی ناچاری سوودی هه‌یه بۆیان)، چۆن و له‌کوێ ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو.
(14) پاشان پشتیان تێکرد و وتیان: فێرکراوێکی شێته!!
(15) ئێمه چاك ده‌تانناسین، هه‌ر که‌مێك سزا‌و ئازارتان لێ دوور بخه‌نه‌وه، بێگومان ده‌چنه‌وه دۆخی جاران.
(16) ڕۆژێك دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران.
(17) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه پێش ئه‌مان قه‌وم و هۆزی فیرعه‌ونمان تاقیکرده‌وه، پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێز و میهره‌بانیان بۆ هات.
(18) به فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی وت: که به‌نده‌کانی خوا به من بسپێرن، چونکه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رێکی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆ هه‌مووتان.