(24) هه‌ر ئه‌و خوایه ده‌ستی بێ باوه‌ڕانی له‌ئێوه به‌سته‌وه (نه‌یهێشت جه‌نگ ببێت)، دوای ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا له‌ناو جه‌رگه‌ی مه‌ککه‌دا، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بینایه به‌وه‌ی که‌ده‌یكه‌ن.
(25) ئه‌و خراپه‌کارانه‌ئه‌وانه‌ن که‌بێ باوه‌ڕ بوون و ڕێگه‌شیان لێ گرتن بگه‌نه‌که‌عبه‌ی پیرۆز‌و نه‌یانهێشت ئه‌و مه‌ڕوماڵاته‌ی که‌گل درابوونه‌وه‌بۆ قوربانی بگاته‌جێی خۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌و پیاوو ئافره‌تانه‌موسوڵمانانه نه‌بوایه که‌نه‌تانده‌ناسین پێشێلتان ده‌کردن (له‌ناو شاری مه‌ککه‌دا بوون و هێشتا کۆچیان نه‌کردبوو)، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌عه‌یب و عارو باری گرانتان تووش ده‌بوو لێیانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانن، (ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌نه‌بووایه مۆڵه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا بۆ کوشتنیان)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یه‌وێت و شایسته‌ن بخاته‌ژێر سایه‌ی سۆز‌و به‌زه‌یی خۆیه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر موسڵمان له‌کافران جیابوونایه له‌مه‌ککه‌دا، بێگومان ئێمه به‌ده‌ستی ئێوه سزای به‌سۆی بێ باوه‌ڕانمان ده‌دا.
(26) سزای ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌مارگیریان خستۆته ناو دڵ و ده‌روونیی خۆیانه‌وه، که‌ده‌مارگیریی نه‌فامی یه، جا خوا ئارامی و ئاسوده‌یی دابه‌زانده‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و سه‌ر ئیمانداران (ئیتر دڵخۆشن به‌رێکه‌وتنه‌که و ده‌ره‌نجامه‌کانی) خوای گه‌وره‌ش پابه‌ندی خواناسی و پارێزکاری کردن، ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ن و مه‌ردی ئه‌و ڕێزه‌ن... دڵنیابن هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا به‌هه‌موو شتێک زانا و ئاگایه.
(27) سوێند به‌خوا بێگومان خوا خه‌ونی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌ڕاستی و وه‌ک خۆی هێناوه‌ته دی که‌ده‌فه‌رموێت: به‌م زووانه‌ئێوه به‌هه‌موو ئارامی و ئاسووده‌ییه‌که‌وه به‌ویستی خوا ده‌چنه‌ناو که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه، (عه‌مره‌به‌جێده‌هێنن) سه‌ره‌تان ده‌تاشن یان کورتی ده‌که‌نه‌وه‌بێ ئه‌وه‌ی ترس و بیمتان له‌که‌س هه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی نه‌تانزانیووه خوا ده‌یزانی، که‌جگه‌له‌م سه‌رکه‌وتنه‌سه‌رکه‌وتنێکی نزیکی تری بۆ بڕیارداون و پێتان ده‌به‌خشێت (که‌غه‌زای خه‌یبه‌ره)....
(28) خوا ئه‌و زاته‌یه که‌پێغه‌مبه‌ری خۆی ڕه‌وانه‌کردووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕێنموویی و په‌یامی ڕاست و دروستدا، بۆ ئه‌وه‌ی زاڵی بکات به‌سه‌ر هه‌موو په‌یام و به‌رنامه‌یه‌کی تردا، خوا خۆیشی به‌سه، بۆ شایه‌تدان و ئاشکرا کردنی ئه‌و ڕاستی یه.