(15) ئێمه فه‌رمانمان به‌ئاده‌میزاد داوه‌که چاکه‌کارو چاک ڕه‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا، دایکی به‌ئازاره‌وه هه‌ڵی گرتووه‌و به‌ده‌م ئێش و ئازاره‌وه‌بوویه‌تی، سک پربوون و له‌شیر بڕینه‌وه‌ی سی دانه مانگی خایاندوون.. هه‌تا کاتێک ئینسان ده‌گاته حاڵه‌تی توندوتۆڵی و توانایی و ته‌مه‌نی چڵ ساڵی ( ئه‌وسا ئیتر حه‌ق وایه ئه‌م دۆعایه بکاته‌یه‌کێک له‌وێرده‌کانی سه‌ر زاری و ) بڵێت: په‌روه‌ردگار!! کۆمه‌کیم بکه‌و یارمه‌تیم بده‌تا شوکرانه‌بژێر و سوپاسگوزاری ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بم که‌به‌من و دایک و باوکمت به‌خشیوه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیم بده‌له‌و جۆره کاروکرده‌وه‌چاکانه‌ئه‌نجام بده‌م، که‌تۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم چاکه‌بڕوێنیت له‌ناو نه‌وه‌کانمدا له‌به‌ر قازانجی خۆم ( چاکه‌ی هه‌رکه‌س به‌شی دایک و باوکی تیادایه ) به‌ڕاستی من گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆلای تۆ، تا له‌گوناهه‌کانم خۆش ببیت و من له‌موسڵمانانی گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردارم.
(16) ئا ئه‌وانه‌ئه‌و که‌سانه‌ن که‌به‌گوێره‌ی چاکترینی کرده‌وه‌کانیان پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه، چاوپۆشیش له‌هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان ده‌که‌ین له‌ڕیزی به‌هه‌شتی یه‌کاندا، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وبه‌ڵێنه ڕاست و دروسته‌یه که‌له‌کاتی خۆی پێیان درابوو.
(17) به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌بێزاره له‌دایک و باوکی باوه‌ڕداری و پێیان ده‌ڵێت: ئاخ و ئۆف له‌ده‌ست ئێوه، ئایا ئێوه هه‌ره‌شه‌م لێ ده‌که‌ن، ئێوه چۆن بڕواتان به‌وه‌هه‌یه من دوای مردن له‌گۆر ده‌ربهێنرێم و زیندوو ببمه‌وه!! له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ش ساڵه‌هایه و سه‌ده‌هایه ده‌مرن و پێش من مردوون... ( کوان؟! له‌کوێن بۆ یه‌کێکیان نه‌گه‌ڕایه‌وه؟! ).. دایک و باوکه‌که‌ش زۆر به‌په‌رۆشه‌وه دۆعا و نزا ده‌که‌ن و له‌خوا ده‌پارێنه‌وه... کوره‌هاوار بۆتۆ، داد له‌ده‌ست تۆ، ئیمان و باوه‌ڕبهێنه، بێگومان به‌ڵێنی خوا حه‌ق و ڕاسته، که‌چی ( مێشکی پووچه‌و په‌رده‌ی هێناوه به‌سه‌رچاوو دڵیدا )، بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌ڵێت: ئه‌مه‌قسه‌یه‌کی کۆنه و داستانی پێشووه‌کانه!!
(18) ئا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ئه‌وانه‌ن که‌بڕیاری خوایان له‌سه‌ر خۆیان کردووه‌به‌ماڵ و چه‌سپاوه‌له‌سه‌ریان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته‌و میلله‌تانی تری ڕابوردووی بێ باوه‌ڕی پێش خۆیان، له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی په‌ری و ئاده‌میزاد، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌هه‌رهه‌موویان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌ر مه‌ند بوون.
(19) هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک، هه‌ر که‌سێک له‌ئیمانداران یان له‌بێ بڕواکان پله‌و پایه‌ی به‌رز، یان نزمیان هه‌یه، به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان که‌ئه‌نجامیانداوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگار به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوی پاداشتیان بداته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ بکرێت.
(20) ڕۆژێک دێت ئه‌وانه‌ی که‌بێ بڕوان به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌برێن و نیشانیان ده‌درێت و پێیان ده‌وترێت: هه‌رچی خۆشی و شادیه‌کتان هه‌بوو له‌ژیانی دنیاتاندا به‌ئاره‌زووی خۆتان ڕاتانبوارد، که‌وابوو ئه‌مرۆ ئیتر نۆره‌ی ئه‌وه‌یه که‌سزای خه‌جاڵه‌تی و ڕیسوایی بدرێنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌لووت به‌رزیتان ده‌کرد له‌زه‌ویدا به‌ناحه‌ق و به‌هۆی ده‌رچوونتان له‌سنوور و فه‌رمانی خوا.