(91) یادی (مریم) یش بکه‌ره‌وه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوێنی خۆی به خاوێنی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی خاوه‌نی بووین پێمان به‌خشی و خۆی و کوڕه‌که‌یمان کرد به (موعجیزه) و به‌ڵگه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.
(92) خه‌ڵکینه! به‌ڕاستی ئه‌م ئایینه‌ی که ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه هێناویانه ئایینه‌که‌ی ئێوه‌یه، که یه‌ک ئایینه و منیش په‌روه‌ردگارتانم، ته‌نها من بپه‌رستن
(93) (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ڕێبازی یه‌کتاناسی و ئاینی ئیسلام لایانداو) به‌ش به‌شیان کرد له نێوانی خۆیاندا. جۆره‌ها ده‌سته‌و گرۆ دروست بوو، به مه‌رجێک هه‌ر هه‌مووشیان بۆ لای ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه (له‌ده‌ستمان ده‌رناچن).
(94) جا ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات له کاتێکدا که ئه‌و که‌سه باوه‌ڕداره، جا ئه‌وه هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی پشتگوێ نا‌خرێت و به‌زایه ناچێت به‌ڕاستی ئێمه بۆی یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین.
(95) جارێکی تر حه‌رامه و ئه‌سته‌مه له دانیشتوانی هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک که کاولمان کردووه، بێگومان ناگه‌ڕێنه‌وه...
(96) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ربه‌سته‌که‌ی (ذو القرنین) له‌سه‌ر دوو تیره‌ی یاجوج و ماجوج ده‌کرێته‌وه (که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له نیشانه‌کانی نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتای دنیا) و ئه‌وانه ئه‌و کاته له هه‌موو کون و که‌لێنێکه‌وه به لێشاو په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن.
(97) ئه‌وسا ئیتر به‌ڵێنی ڕاستی نزیک ده‌بێته‌وه و ده‌ست پێ ده‌کات، ئینجا ده‌بینیت چاوی ئه‌وانه‌ی بێباوهڕن ئه‌بڵه‌ق و زه‌ق ده‌بێت، (بێ په‌روا ده‌ڵێن) هاوار بۆ ئێمه، چاک غافڵ بووین له‌م ڕۆژه، له‌م سه‌ره‌نجامه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه! به‌ڵکو ئێمه هه‌ر سته‌مکاربووین.
(98) (پاشان پێیان ده‌وترێت) بێگومان ئێوه و ئه‌و شتانه‌ی له جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست سووته‌مه‌نی دۆزه‌خن و سه‌لکه بزوتی ئاگرن، ده‌بێت هه‌ر بچنه ناوی و هه‌میشه تێیدان.
(99) (هه‌روه‌ها به‌هاوه‌ڵگه‌ڕان ده‌وترێت) ئه‌وانه‌ی ئێوه ده‌تانپه‌رست ئه‌گه‌ر خوا بوونایه ئاوا نه‌ده‌خرانه ناو دۆزه‌خه‌وه، بێگومان هه‌رهه‌موویان (هاوه‌ڵگه‌ران و په‌رستراوه‌کانیان) له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه.
(100) ئه‌وانه؛ به‌هه‌ناسه‌ی قورس و لرخه‌لرخ ئاهو ناڵه‌وه (ژیانی سه‌ختی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر) و مژده و هیواو قسه‌یه‌کی خۆش نابیستن.
(101) به‌ڕاستی ئه‌وانه که هه‌ر زوو بڕیارمانداوه چاکه بهێنینه‌وه ڕێیان (به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕو کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه) ئه‌وانه دووره په‌رێز کراون له دۆزه‌خه‌وه.