(73) هه‌موو ئه‌وانیشمان کرده پێشه‌واو به فه‌رمانی ئێمه ڕێنموویی خه‌ڵکیان ده‌کردو نیگامان بۆ کردن به ئه‌نجامدانی کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان و ڕاگرتنی نوێژ و زه‌کات دان، (به‌ڕاستی) ئه‌وان هه‌ر ئێمه‌یان ده‌په‌رست و هه‌ر به‌ندایه‌تی ئێمه‌یان ده‌کرد.
(74) به لوط پێغه‌مبه‌ریش حیکمه‌ت و دانایی و زانیاریمان به‌خشی و ڕزگارمان کرد له‌و شاره‌ی کرده‌وه پیسه‌کانیان تێدا ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئه‌وانه قه‌ومێکی ناله‌بار و خراپ و به‌دخوو تاوانکار بوون...
(75) ئێمه ئه‌ومان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی به‌نده چاک و باشه‌کاندایه.
(76) یادی نوح پێغه‌مبه‌ریش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ هێناین له‌مه‌و پێش، جا ئێمه‌ش نزامان گیرا کرد‌و خۆی ه خێزانه‌که‌یمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد...
(77) سه‌رکه‌وتنیشمان پێبه‌خشی به‌سه‌ر ئه‌و قه‌وم و هۆزه‌ی به‌ڵگه و نیشانه‌کانی ئێمه‌یان به درۆ ده‌زانی و بڕوایان پێی نه‌بوو، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانیش قه‌ومێکی ناله‌بارو خراپ بوون، به گشتی نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کردن.
(78) یادی داودو سله‌یمانیش بکه‌ره‌وه کاتێک بڕیاردرا ده‌رباره‌ی ئه‌و کێلگه کشتوکاڵیه، کاتێک که مه‌ڕو ماڵاتی خه‌ڵکی تیایدا بڵاو بوونه‌وه به‌شه‌و و زیانیان به کێلگه‌که گه‌یاند، ئێمه‌یش شایه‌ت بووین له‌سه‌ر ئه‌و داوه‌ری و بڕیاره‌ی ئه‌وان. (له‌سه‌رده‌می حوکمی حه‌زره‌تی داوددا ڕانه‌مه‌ڕێک زه‌وی و زاری کابرایه‌کی کاولکرد، کابراش چوو سکاڵای خۆی گه‌یانده داود، ئه‌ویش بڕیاریدا که هه‌موو ڕانه مه‌ڕه‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که، به‌ڵام حه‌زره‌تی سوله‌یمانی کوڕی ڕایه‌کی په‌سه‌ندتری هه‌بوو وتی: با به‌روبومی ماڵاته‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که تا زیانه‌که‌ی پڕ ده‌کاته‌وه).
(79) جا ئێمه چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌مان له سوله‌یمان گه‌یاند، به‌ڵام هه‌ریه‌که (له‌م باوک و کوڕه) به‌هره‌وه‌رمان کردبوو له حیکمه‌ت و دانایی وعیلم و زانستی، هه‌روه‌ها باڵنده‌و چیاکانیشمان له‌گه‌ڵ داودا ملکه‌چ وفه‌رمانبه‌ردار کردبوو، هه‌مووان پێکه‌وه ته‌سبیحات و ستایشی ئێمه‌یان ده‌کرد، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان کرد.
(80) هه‌روه‌ها ئێمه داودمان فێری دروستکردنی زرێ و قه‌ڵغان کرد، تا له توند‌و تیژی کاتی شه‌ڕ بتانپارێزێت، ئایا (له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه) ئێوه سوپاسگوزار ده‌بن؟!
(81) بۆ سوله‌یمانیش بایه‌کی به‌هێزو تیژمان ڕه‌خساند که به‌رمانی ئه‌و، جاروبار هاتووچۆی ده‌کرد بۆ ئه‌و زه‌ویه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندبوو و ئێمه به‌هه‌موو شتێک زانا‌و شاره‌زاین.