(36) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون تۆ ده‌بینن، هیچ کارێکیان له ده‌ست نایه‌ت له‌گه‌ڵ تۆی بکه‌ن جگه له گاڵته و گاڵته جاڕیی، (جا به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه بێباوهڕن به قورئانی خوای میهره‌بان.
(37) ئه‌وه‌نده ئینسان به په‌له تاڵوکه‌یه. (هه‌ر ده‌ڵێیت) له په‌له‌و تاڵوکه دروستکراوه، له ئایینده من نیشانه‌ی و به‌ڵگه‌کانی خۆمتان نیشان ده‌ده‌م، جا په‌له‌م لێ مه‌که‌ن.
(38) خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: باشه، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟
(39) ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژه‌یان بزانیایه (که به‌ڕێوه‌یه و نزیکه و ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه)، کاتێک ناتوانن بڵێسه‌ی ئاگر له ده‌م و چاو و ڕوخسار‌و له پشتیان دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌وتوو ڕزگار نابن (ئه‌وانه نه‌گاڵته‌یان ده‌کردو نه بێ باوه‌ڕ ده‌بوون و نه‌په‌له‌یان ده‌کرد).
(40) به‌ڵکو قیامه‌ت کت‌وپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و سه‌رسام و ڕیسوایان ده‌کات، ئه‌وسا ناتوانن به‌ره‌نگاری بوه‌ستن و بیگێرنه‌وه، مۆڵه‌تیشیان نادرێت.
(41) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ گاڵته کراوه به پێغه‌مبه‌رانی تریش، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و به‌هۆی ئه‌وانه‌یانه‌وه گاڵته‌یان کرد.
(42) پێیان بڵێ: کێ ده‌توانێت ئێوه بپارێزێت له شه‌وو ڕۆژدا له سزا‌و تۆڵه‌ی خوای میهره‌بان، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه هه‌میشه ڕوو وه‌رگێڕن له یادی په‌روه‌ردگاریان.
(43) یان ئه‌و بێباوهڕانه چه‌ند خوایه‌کیان هه‌یه که ده‌توانن له سزامان ڕزگاریان بکات جگه له ئێمه؟! (ئه‌و کۆلکه خوایانه) نه ده‌توانن خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان سه‌ربخه‌ن، نه په‌نا ده‌درێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه و نه‌کۆمه‌کیان ده‌کرێت.
(44) ئێمه (به‌په‌له تۆڵه‌ناسێنین) به‌ڵکو ئه‌وانه خۆیان و باو‌و باپیرانیان له نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌ر کردووه، هه‌تا ته‌مانیان درێژ بۆته‌وه، جا ئایا ئه‌وانه نابینن و نازانن که به‌ڕاستی ئێمه ورده ورده دێین و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ملاو لای وڵاتیاندا که‌م ده‌که‌ینه‌وه، (کاتێک ئوممه‌تی ئیسلام شایسته ده‌بێت، خوای باڵا ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که‌م ده‌کاته‌وه) جا ئایا ئه‌و بێباوهڕانه هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو و زاڵن؟!