(31) ئه‌وه‌شتان فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی خوا‌و پێغه‌مبه‌رکه‌ی بێت، کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌دوو جار پاداشتی ده‌ده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ڕزق و ڕۆزیه‌کی به‌نرخ و پیرۆزمان بۆ ئاماده‌کردووه.
(32) ئه‌ی ژنانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئێوه وه‌ك هیچ ئافره‌تێکی تر نین، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی ترسی خوا له‌دڵ و ده‌رونتاندا قسه به‌ناسكی و شێوه‌یه‌ك مه‌که‌ن، نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه بووروژێت و نیازی خراپ بکات، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش قسه‌ی چاك و به‌جێ بکه‌ن (که هیچ که‌س نه‌توانێت ڕخنه‌ی لێبگرێت).
(33) ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) له‌ماڵه‌کانی خۆتاندا به‌سه‌نگینی و سه‌لاری بسره‌ون، زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خن وه‌کوو سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن (له‌ماڵ و سامان)، فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها ده‌یه‌وێت هه‌موو ناپاکی و ناسازی و نادروستیه‌ك له ئێوه دوور بخاته‌وه ئه‌ی خاوخێزانی ماڵی پێغه‌مبه‌رو به‌ته‌واوی پاکتان بکاته‌وه (دوور له‌هه‌موو ناته‌واوی و قسه‌و قسه‌ڵۆکێك).
(34) هه‌رچی له‌ماڵه‌کانتاندا ده‌خوێنرێته‌وه له‌قورئان و فه‌رمووده یادی بگرن و فه‌رامۆشی مه‌که‌ن و باسی بکه‌ن بۆ خه‌ڵکی، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌لوطف و وردبین و به‌ئاگایه (له هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).
(35) به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و ئافره‌تانی ئیمان دار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و ئافره‌تانی له‌خوا ترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده، پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه (هه‌ر که دنیایان به‌جێهێشت پێی شاد ده‌بن).