هذه هي الواجهة المخصصة للطباعة ، يمكنك الإستفادة من كافة مميزات المشروع عبر الواجهة الرئيسية
This is a printable version, to view full-featured version switch to the Main interface
سورة Sura   البقرة   Al-Baqara
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ لَا تَسْفِكُونَ دِمَاءَكُمْ وَلَا تُخْرِجُونَ أَنفُسَكُم مِّن دِيَارِكُمْ ثُمَّ أَقْرَرْتُمْ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ (84) ثُمَّ أَنتُمْ هَٰؤُلَاءِ تَقْتُلُونَ أَنفُسَكُمْ وَتُخْرِجُونَ فَرِيقًا مِّنكُم مِّن دِيَارِهِمْ تَظَاهَرُونَ عَلَيْهِم بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَإِن يَأْتُوكُمْ أُسَارَىٰ تُفَادُوهُمْ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيْكُمْ إِخْرَاجُهُمْ ۚ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ ۚ فَمَا جَزَاءُ مَن يَفْعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰ أَشَدِّ الْعَذَابِ ۗ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (85) أُولَٰئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالْآخِرَةِ ۖ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (86) وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَقَفَّيْنَا مِن بَعْدِهِ بِالرُّسُلِ ۖ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ۗ أَفَكُلَّمَا جَاءَكُمْ رَسُولٌ بِمَا لَا تَهْوَىٰ أَنفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقًا كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقًا تَقْتُلُونَ (87) وَقَالُوا قُلُوبُنَا غُلْفٌ ۚ بَل لَّعَنَهُمُ اللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلًا مَّا يُؤْمِنُونَ (88)
الصفحة Page 13
(84) یادیئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان له ئێوه وه‌رگرت كه ئیتر خوێنی یه‌كتر (به ناحه‌ق) نه‌ڕێژن و یه‌كتر له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كه‌ن، پاشان بڕیاریشتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داو له‌كاتێكدا خۆیشتان شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ده‌ن.
(85) له‌وه‌ودوا ئێوه هه‌ر ئه‌وانه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ جووله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)خه‌ریكی یه‌كتركوشتنن، ده‌سته‌یه‌ك له (خزمانی) خۆتان له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ن پشتی یه‌كتر ده‌گرن دژ به ده‌سته‌یه‌كتان به تاوان و دوژمنایه‌تی، كه‌چی ئه‌گه‌ر به‌دیلی ده‌ستی دوژمن بكه‌وتنایه ئه‌وا ئێوه فیدیه‌تان بۆ ده‌دان و ئازادتان ده‌كردن، له حاڵێكدا ده‌ربه‌ده‌ركردنه‌كه‌یان له‌سه‌رتان حه‌رامه‌، كه‌وابوو چۆن ده‌بێت باوه‌ڕتان به به‌شێكی (ته‌ورات) هه‌بێت و به‌شێكی تری باوه‌ڕتان نه‌بێت؟ ئایا پاداشتی ئه‌وه‌تان كه ئه‌وكاره ده‌كات جگه له‌سه‌ر شۆڕیی و سووكی نه‌بێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هه‌یه‌؟ له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ناو سه‌ختترین سزا، خوایش بێ ئاگانیه له‌و كارانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(86) ئه‌وانه‌، ئه‌وانه‌ن كه ژیانی دنیایان كڕی و گۆڕیویانه‌ته‌وه به ژیانی (به‌هه‌شت)و دوارۆژ، له‌به‌ر ئه‌وه سزایان له‌سه‌ر كه‌م ناكرێته‌وه‌و ئه‌وانه هه‌رگیز یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن.
(87) سوێند بێت بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به موساو به‌رده‌وام دوای ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه كردو به عیسای كوری مه‌ریه‌م به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی جۆراو جۆرمان به‌خشی هه‌روه‌ها پشتگیریمان كرد به فریشته (جبرئیل)، ئایا چۆن ده‌بێت هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی ئێوه‌دا نه‌گونجا بێت، خۆتان به‌زل زانیوه‌و لووتتان به‌رز كردۆته‌وه‌و بڕواتان نه‌هێناوه‌، ئه‌وسا ده‌سته‌یه‌كتان (به‌رنامه‌ی خواتان) به درۆ زانیووه‌و هه‌ندێكیشتان پێغه‌مبه‌رانتان ده‌كوشت.
(88) هه‌روه‌ها (جوله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتیان: دڵه‌كانمان داخراوه (له گوفتاری تۆ، تێناگه‌ین) نه‌خێر وانی یه‌، ئه‌وانه خوا نفرینی لێكردوون به‌هۆی كوفرو خوانه‌ناسیانه‌وه‌، كه‌وابوو به كه‌م شت بڕوا ده‌كه‌ن.

آيــــات - القرآن الكريم Holy Quran - مشروع المصحف الإلكتروني بجامعة الملك سعود

هذه هي النسخة المخففة من المشروع - المخصصة للقراءة والطباعة - للاستفادة من كافة المميزات يرجى الانتقال للواجهة الرئيسية
This is the light version of the project - for plain reading and printing - please switch to Main interface to view full features