(1) (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ده‌سکه‌وته‌کان، تۆ بڵێ: هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان هی خوا‌و پێغه‌مبه‌رن (هه‌ر ئه‌وان بۆیان هه‌یه بڕیاری چۆنیه‌تی دابه‌ش کردنی بده‌ن)، که‌واته له خوا بترسن و چاکسازی نێوانی خۆتان بکه‌ن (مه‌یه‌ڵن له‌سه‌ر ته‌ماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
(2) بێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌وانه‌ن: (یه‌که‌م) که کاتێک ناوی خوا برا، ئه‌وه دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و ده‌هه‌ژێت، (دووهه‌م) کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات، (سێهه‌م) (له هه‌موو کار‌و بارێکیشیاندا) هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن...
(3) (چواره‌م) ئه‌وانه‌ن که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، (پێنجه‌م) هه‌ندێک له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی پێمانداون، ده‌به‌خشن و سه‌رفی ده‌که‌ن...
(4) ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه‌ن، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رزیان بۆ هه‌یه لای په‌روه‌ردگاریان و لێ‌خۆش بوون و ڕزق و ڕۆزی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ڕێزدا.
(5) (شێوه‌ی دابه‌ش کردنی ده‌سکه‌وته‌کانی غه‌زای به‌در هه‌ندێ موسڵمان پێی دڵگران بوون) وه‌ک چۆن په‌روه‌ردگارت به حه‌ق و ڕاستی له نێو ماڵه‌که‌ت ده‌ری هێنایت له‌کاتێکدا به‌ڕاستی کۆمه‌ڵێک له بڕواداران پێی دڵگران بوون.
(6) ئه‌و کۆمه‌ڵه ئیمانداره موجاده‌له‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له شتی ڕاست و دروستدا، دوای ڕوون بونه‌وه‌ی (جه‌نگیان پێ ناخۆشه) وه‌ک بدرێنه به‌ر بۆ مردن له‌کاتێکدا به‌چاوی خۆیان هۆکاری مه‌رگ ببینن.
(7) یادی ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه خوا به‌ڵێنی پێدابوون که یه‌کێک له‌و دوو ده‌سته‌یه به‌ڕاستی بۆ ئێوه ده‌بێت (یان کاروانه‌که یان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر له‌شکره‌که‌دا) ئێوه‌ش به‌ڕاستی ئاواته خوازن و حه‌ز ده‌که‌ن کاروانه بێ چه‌ک و ئاسانه‌که بۆ ئێوه بێت، خوایش ده‌یه‌وێت حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانه‌کانی خۆی بچه‌سپێنێت و کافرانیش بنه‌بڕ بکات و ڕیشه‌که‌نیان بکات...
(8) بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی بچه‌سپێنێت و به‌تاڵ و ناحه‌قیش پووچ بکاته‌وه و له‌ناوی ببات، هه‌رچه‌نده تاوانبار‌و تاوانکاران پێیان ناخۆشه.