هذه هي الواجهة المخصصة للطباعة ، يمكنك الإستفادة من كافة مميزات المشروع عبر الواجهة الرئيسية
This is a printable version, to view full-featured version switch to the Main interface
سورة Sura   سبإ   Saba
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ (40) قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ (41) فَالْيَوْمَ لَا يَمْلِكُ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ نَّفْعًا وَلَا ضَرًّا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ (42) وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالُوا مَا هَٰذَا إِلَّا رَجُلٌ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُكُمْ وَقَالُوا مَا هَٰذَا إِلَّا إِفْكٌ مُّفْتَرًى ۚ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ (43) وَمَا آتَيْنَاهُم مِّن كُتُبٍ يَدْرُسُونَهَا ۖ وَمَا أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِن نَّذِيرٍ (44) وَكَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَمَا بَلَغُوا مِعْشَارَ مَا آتَيْنَاهُمْ فَكَذَّبُوا رُسُلِي ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ (45) ۞ قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُم بِوَاحِدَةٍ ۖ أَن تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَادَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا ۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَّكُم بَيْنَ يَدَيْ عَذَابٍ شَدِيدٍ (46) قُلْ مَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ فَهُوَ لَكُمْ ۖ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (47) قُلْ إِنَّ رَبِّي يَقْذِفُ بِالْحَقِّ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (48)
الصفحة Page 433
(40) ڕۆژێك دێت که هه‌موان کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وسا خوا به فریشته‌کان ده‌فه‌رموێت: (به‌ڕاست)، ئه‌وانه ئێوه‌یان ده‌په‌رست؟!
(41) (له وه‌ڵامدا) ده‌ڵێن: پاکیی و ستایش بۆ تۆ (ئه‌ی په‌روه‌ردگار) تۆ یارو یاوه‌ری ئێمه‌ی نه‌ك ئه‌وان، به‌ڵکو ئه‌وانه په‌رییان ده‌په‌رست، زۆربه‌یان باوه‌ڕیان پێیان هه‌بوو (باوه‌ڕیان به جادووگه‌رو ده‌جاله‌کان هه‌بوو).
(42) ئه‌وه ئیتر ئه‌مڕۆ که‌ستان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه که قازانجێك یا زه‌ره‌رێك به که‌سی‎ترتان بگه‌یه‌نێت، به‌وستهمکارانیش ده‌ڵێین: بچێژن سزای ئه‌و ئاگره‌ی که ئێوه به درۆتان ده‌زانی و باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو.
(43) جا ئه‌گه‌ر ئایه‌ته ئاشکه‌او ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه‌، (کافران) ده‌ڵێن: ئه‌مه کابرایه‌که‌و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌و ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌مه شتێکی ده‌ستهه‌ڵبه‌ست و هه‌ڵبه‌ستراوه‌، ئه‌وانه‌ش که کافرن ده‌رباره‌ی ئه‌و حه‌ق و ڕاستییه‌ی که بۆیان هاتووه ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه سیحرو جادوویه‌کی ئاشکرایه‌!!.
(44) (جا خۆ ئێمه‌) هیچ کتێب و نامه‌یه‌کمان بۆ نه‌ناردوون تا بیخوێنن (تا له‌ڕووی ئه‌وه‌وه تۆ به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌و بڕوات پێ نه‌که‌ن)، وه پێش تۆش هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کردوون (تا له سزای بێ‎ئیمانی بیانترسێنێت).
(45) ئه‌و خه‌ڵکه‌ی پێش ئه‌مانێش (پێغه‌مبه‌رانی خوایان) به‌درۆ خسته‌وه به مه‌رجێك به‌قه‌ده‌ر ده‌یه‌کی ئه‌وانه‌، ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن دارایی نین، که‌چی پێغه‌مبه‌ره‌کانی منیان به‌درۆ خسته‌وه‌، ئایا نابینن چۆن تۆڵه‌م لێ سه‌ندن و چیم به‌سه‌رهێنان؟!
(46) (پێیان) بڵێ: من ئه‌ك ئامۆژگاری ئێوه ده‌که‌م، که‌، بۆ خواو له‌به‌ر خوا، دوو قۆڵی و به‌ته‌نهایی، دانیشن و بیرکه‌نه‌وه (له‌م قورئانه‌، له‌م پێغه‌مبه‌ره‌، له‌م به‌رنامه‌یه‌) ئه‌م هاوه‌ڵه‌ی ئێوه (محمد صلی الله علیه وسلم)، شێت نیه‌، به‌ڵکو ئه‌و ته‌نها ترسێنه‌ری ئێوه‌یه پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌کی سه‌خت ڕووبه‌ڕووتان ببێت..
(47) پێیان بڵێ: هه‌رچی پاداشت و کرێیه‌کم داواکردووه هه‌ر بۆ خۆتان، من پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه‌، ئه خوایه‌ش شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه‌.
(48) (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم (سه‌رئه‌نجام) حه‌ق ده‌ماڵی به‌سه‌ر (به‌تاڵ و ناحه‌قیدا) به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر شاره‌زایه به نهێنی و شاراوه‌کان.

آيــــات - القرآن الكريم Holy Quran - مشروع المصحف الإلكتروني بجامعة الملك سعود

هذه هي النسخة المخففة من المشروع - المخصصة للقراءة والطباعة - للاستفادة من كافة المميزات يرجى الانتقال للواجهة الرئيسية
This is the light version of the project - for plain reading and printing - please switch to Main interface to view full features