(45) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه ئێوه بێ‌دار ده‌که‌مه‌وه، که‌سانێکیش هه‌ن که‌ڕن له ئاستی حه‌قدا و سه‌دای په‌یامی خوا نابیستن کاتێک بێ‌دار ده‌کرێنه‌وه.
(46) سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر که‌مێک له هاڵاوی سزای په‌روه‌ردگارت ڕوویان تێ بکات و لێیان بدات، ئه‌وه خوانه‌ناسان به کوڵ ده‌ڵێن: هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئێمه، به ڕاستی ئێمه که‌سانێکی سته‌مکار بووین.
(47) ئێمه پێوه‌ر و ته‌رازووه‌کانی دادپه‌روه‌ری له ڕۆژی قیامه‌تدا داده‌نێین، جا هیچ که‌س به هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌می لێ ناکرێت، ئه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر تۆوه خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر بچووک و ورده، کارێکی چاک یان خراپی ئه‌نجام دابێت) ده‌یهێنینه مه‌یدان، جا ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئێمه که ئاوا به وردی حساب و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
(48) سوێند به خوا بێگومان ئێمه به موسا‌و هاروون کتێبی ته‌وراتمان به‌خشی که جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵه، هه‌روه‌ها ڕووناکی و یادخه‌ره‌وه‌شه بۆ پارێزکاران...
(49) ئه‌وانه‌ن له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له کاتێکدا که که‌س دیار نیه و په‌روه‌ردگاریش لێیان پانهانه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه له قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه بیمیان هه‌یه (بێگومان ئه‌وانه له قیامه‌تدا دڵنیا و ئاسووده و دڵخۆشن).
(50) جا ئه‌م قورئانه‌ش یادخه‌ره‌وه‌یه‌کی موباره‌ک و به‌فه‌ڕ و پیرۆزه دامان به‌زاندووه، جا ئایا ئێوه خۆتانی لێ وێڵ ده‌که‌ن و نایناسن؟!
(51) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ژیری و هۆشمه‌ندیمان پێشتر به ئیبراهیم به‌خشی، ئێمه چاک ئه‌ومان ده‌ناسی.
(52) کاتێک به باوک و قه‌ومه‌که‌ی ده‌وت: ئه‌م بتانه چیه؟! ئێوه هه‌میشه به‌ده‌وریدا دێن و ده‌یانپه‌رستن!
(53) له‌وه‌ڵامدا (ته‌نها به‌ڵگه‌یان ئه‌وه بوو، که) وتیان: ئێمه باو‌و باپیرانمان بینیووه ئه‌مانه‌یان په‌رستووه.
(54) ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی ئێوه و باو‌و باپیرانی ئێوه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا بوون.
(55) خه‌ڵکه‌که وتیان: به‌ڕاست، تۆ حه‌قیقه‌تت بۆ ئێمه هێناوه یان گاڵته ده‌که‌یت؟!
(56) ئیبراهیم وتی: (من گاڵته ناکه‌م) به‌ڵکو ده‌مه‌وێت تێتان بگه‌یه‌نم که په‌روه‌ردگارتان په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه و به‌دی هێناون و من له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه له‌شایه‌ت و ئاگاکانم.
(57) ئینجا ئیبراهیم له‌به‌ر خۆیه‌وه سوێندی خوارد و وتی: به‌خوا نه‌خشه‌یه‌ک ده‌کێشم و داوێک ده‌نێمه‌وه بۆ بته‌کانتان دوای ئه‌وه‌ی ئێوه به‌جێتان هێشتن و پشتتان هه‌ڵکرد.