(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
(2) ئه‌م قورئانه دابه‌زێنراوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌وه.
(3) کتێبێکه؛ ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی به‌ش کراوه و جیاکراوه‌ته‌وه (ئیمان وکوفر، حه‌ڵاڵ وحه‌رام چاکه وخراپه... هتد)، قورئانێکه به عه‌ره‌بیه‌کی ڕه‌وان بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن و شاره‌زاییان هه‌یه (له زمانه‌وانی و زانسته‌کان).
(4) هه‌ر ئه‌م قورئانه مژده‌به‌خشه به‌ئیمانداران، ترسێنه‌ری کافرانه، که‌چی زۆربه‌ی موشریکان پشتیان تێکرد و به‌رهه‌ڵستیان کرد‌و نایبیستن.
(5) وتیشیان: ئێمه دڵه‌کانمان داپۆشراوه له ئاستی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا که تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌یت بۆ لای، گو‌ێشمان که‌ڕو قورسه له ئاستیدا، له نێوان ئێمه و تۆدا په‌رده و به‌ربه‌ست هه‌یه، تۆ هه‌وڵ و کۆششی خۆت بده، بێگومان ئێمه‌ش هه‌وڵ و کۆششی خۆمان ده‌ده‌ین.
(6) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، پێیان بڵێ: دڵنیابن که من هه‌ر به‌شه‌رێکم وه‌ک ئێوه، (جیاوازیه‌که ته‌نها ئه‌وه‌یه): من وه‌حی ونیگام بۆ ده‌کرێت که بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، که‌وابوو ئێوه‌ش ڕووی تێ بکه‌ن، به‌ڕاستی بیپه‌رستن؛ له ڕێبازه‌که‌ی لامه‌ده‌ن، داوای لێخۆشبوونی لێبکه‌ن و چاک بزانن که وه‌یل و سزای سه‌خت بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ئاماده‌یه.
(7) ئه‌وانه‌ی که زه‌کات ناده‌ن و ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕن به ڕۆژی قیامه‌ت.
(8) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه پاداشتی نه‌بڕاوه‌یان بۆ هه‌یه...
(9) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر ئێوه باوه‌ڕتان به‌و زاته نیه که زه‌وی له دوو ڕۆژدا دروست کردووه؟ (ئاڵبه‌ته ئه‌و ڕۆژانه مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوه‌که‌یان چانده)، چه‌ند هاوه‌ڵێکیشی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن؟! ئه‌و به‌دیهێنه‌ر و دروستکاره په‌روه‌ردگاری هه‌ر هه‌موو جیهانیان و بوونه‌وه‌ره.
(10) له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی كێوه‌کانی دامه‌زراندوه (که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئاو‌و هه‌وا، دیمه‌نی جوان ده‌سازێنن، له‌نگه‌ری ده‌گرن، ڕووبه‌ری فراوانتر ده‌که‌ن... هتد) به‌ره‌که‌تی زۆری تێدا دابین کردووه (وه‌ک نه‌وت وجۆره‌ها کانزا، سه‌ره‌ڕای جیهانی ڕوه‌ک و.. هتد)، هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کانی تیادا بڕیارداوه هه‌مووی له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا به دوو ڕۆژه‌که‌ی پێشووشه‌وه (قه‌باره و ڕه‌نگ و تام و بۆن و وه‌رز و شوێنی هه‌ر میوه و ده‌غڵ و دانێک، هه‌روه‌ها گیانداران و باڵنده‌کانیش) تا نیاز‌و داخوازیه‌کانی ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بکات.
(11) ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات له‌کاتێکدا که دوکه‌ڵ بوو، جا به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردار و ملکه‌چ بن، به‌خۆشی خۆتان یان به‌زۆر بتانخه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه؟! هه‌ردوولا خێرا وتیان: ملکه‌چی تۆین و چۆن ده‌فه‌رمویت وا ده‌که‌ین، (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆ خوای به‌ده‌سه‌ڵات، زه‌وی و ئاسمان بێنێته قسه، چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!!).