(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
(2) (ئه‌م قورئانه) کتێبێکه و بۆت هاتوه‌ته خواره‌وه، که‌وابوو با سه‌غڵه‌تیی له دڵ و ده‌روونتدا نه‌ببێت (له‌گه‌یاندنیدا) بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها یاده‌وه‌ریشه بۆ ئیمانداران.
(3) (خه‌ڵکینه) شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌ون که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان هێنراوه‌ته خواره‌وه، جگه له‌و زاته شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشه‌ویستێکی تر مه‌که‌ون، که‌م یاداوه‌ری و په‌ند وه‌رده‌گرن و بیرده‌که‌نه‌وه!
(4) چه‌نده‌ها شار‌و دێهاتمان وێران و کاول کرد له کاتێکدا له شه‌ودا خه‌وتبوون، یان له‌کاتی ئیسراحه‌تی نیوه‌ڕۆدا بوون کت‌وپڕ سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن.
(5) ئه‌و کاته که سزای ئێمه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن ئینجا قسه‌و گوفتار و دۆعا و نزایان هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین، به‌ڕاستی ئێمه یاخی بوین.
(6) ئینجا سوێند بێت به خوا بێگومان ئێمه پرسیار ده‌که‌ین له‌وانه‌ی که پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کراوه، سوێند بێت به خوا له پێغه‌مبه‌رانیش ده‌پرسینه‌وه (ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و خه‌ڵکه به‌رامبه‌ریان).
(7) ئینجا سوێند بێت به خوا به‌ڕاستی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری و ئاگاداری ته‌واو ده‌خه‌ینه ڕوو و ده‌یڵێینه‌وه بۆیان، ئێمه بێ ئاگا نه‌بووین له هه‌ڵس و که‌وتیان.
(8) ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروست له‌و ڕۆژه‌دایه، ئینجا ئه‌وه‌ی تای ته‌رازووی (خێر و چاکه‌کانی) سه‌نگین بێت، ئه‌وه ئیتر ئه‌و جۆره که‌سانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازن.
(9) (به‌ڵام) ئه‌وه‌ی تای ته‌رازوی (خێر‌و چاکه‌کانی سوک بێت) ئه‌و جۆره که‌سانه ئه‌وانه‌ن که خۆیان دۆڕان و خۆیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بڕوایان به‌به‌ڵگه و ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه و سته‌م ده‌که‌ن.
(10) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان نیشته‌جێ کرد له‌م زه‌ویه‌دا و ده‌سه‌ڵاتمان پێبه‌خشین و جۆره‌ها هۆکاری ژیانمان تیایدا بۆ سازاندوون (له خواردن و خواردنه‌وه‌و هۆکانی گواستنه‌وه‌و پۆشاک و ناوماڵ و ئاو‌و هه‌واو... هتد، که‌چی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بێ شوماره) سوپاسی که‌می نیعمه‌ته‌کان ده‌که‌ن یان که‌متان سوپاسگوزارن.
(11) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه (باوه گه‌وره‌ی) ئێوه‌مان دروست کرد‌و نه‌خش و نیگاری ڕواڵه‌ت و ڕوخساری ئێوه‌مان کێشا، پاشان وتمان به فریشته‌کان: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م (سوژده‌ی ڕێز‌و به‌فه‌رمانی خوا) جا هه‌موو فریشته‌کان سوژده‌یان برد جگه له ئیبلیس (که فه‌رمانی خوای شکاند‌و) له سوژده‌به‌ران نه‌بوو.