(87) (الله) خوایه‌که بێجگه له‌و هیج خوایه‌کی تر نیه (شایسته‌ی په‌رستن بێت)سوێند به خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆتانده‌کاته‌وه و هیچ شک و گومانێکی تێدا نی یه، جا کێ هه‌یه قسه و گوفتاری له فه‌رمایش و فه‌رمووده‌ی خوا ڕاستترو دروستتر بێت؟
(88) جا ئه‌وه چیتانه (ئه‌ی ئیمانداران) ده‌رباره‌ی دووڕووه‌کان بوون به دوو ده‌سته‌وه؟! له کاتێکدا خوا (سه‌ر شۆڕی کردوون) و وه‌ری گێڕاونه‌ته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕی به‌هۆی ئه‌و کرده‌وانه‌ی که کردوویانه، ئایا ده‌تانه‌وێت (دڵی) که‌سێک هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکه‌ن که خوا گومڕای کردووه؟! (به‌هۆی باوه‌ڕی دانه‌مه‌زراو و دڵ و ده‌روونی نه‌خۆشیه‌وه)، بێگومان ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندیه‌وه) ئه‌وه هه‌رگیز ڕێگه‌یه‌کت ده‌ست ناکه‌وێت بۆ ڕێنموویی کردنی.
(89) (ئه‌و دووڕووانه) ئاواته‌خوازن که ئێوه‌ش بێ باوه‌ڕ بن وه‌ک خۆیان بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌و کاته (هه‌ردوولاتان) یه‌کسان ده‌بن له بێ باوه‌ڕیدا، که‌واته له‌وانه پشتیوان و یاوه‌ر مه‌گرن هه‌تا کۆچ ده‌که‌ن له‌پێناوی خوادا، خۆ ئه‌گه‌ر یاخی بوون و پشتیان تێکردن، ئێوه بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێدا ئه‌وانه‌تان ده‌ستکه‌وت، هه‌رگیز نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه یاوه‌رو هاوکار...
(90) جگه له‌وانه‌ی که په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تیره و هۆزێک په‌یمان له‌نێوان ئێوه و ئه‌واندا به‌ستراوه، یاخود هاتبن بۆ لای ئێوه له‌کاتێکدا دڵیان ته‌نگ و بێزار بێت له‌وه‌ی جه‌نگتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن یان دژی تیره و هۆزه‌که‌ی خۆیان بجه‌نگن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وانی زاڵ ده‌کرد به‌سه‌رتانداو دژتان ده‌جه‌نگان، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزو که‌نارگیر بوون له ئێوه و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ نه‌کردن و ڕێبازی ئاشتیان گرته‌به‌رو ملکه‌چ بوون، ئه‌وه خوا هیچ ڕێگه‌یه‌کی دانه‌ناوه بۆ ئێوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه (که شه‌ڕیان پێ بفرۆشن بیانکوژن یان به‌دیل بیانگرن).
(91) (هه‌روه‌ها) چه‌ند که‌سانێکی ترتان ده‌ستده‌که‌وێت که ده‌یانه‌وێت له ئێوه‌ش و له هۆز و قه‌ومی خۆشیان ئه‌مین بن، هه‌ر کاتێک بانگ کرابنه‌وه بۆ ئاشووبنانه‌وه درێغیان نه‌کردووه و ڕۆچوون تیایدا و چاکتر تێهه‌ڵچوونه‌ته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزیان نه‌گرت لێتان و که‌نارگیر نه‌بوون و ڕێبازی ئاشتیان نه‌گرته‌به‌رو ده‌ستیان نه‌کێشایه‌وه له جه‌نگ کردن له‌گه‌ڵتان، ئه‌و کاته بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێ ده‌ستان ڕۆیی به‌سه‌ریاندا، ئا ئه‌وانه گێڕاومانه بۆتان به‌سه‌ریانه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا له‌سه‌ر (ڕاست و ڕه‌وایی کوشتن و به‌دیل کردنیان).