(15) ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که زینا ده‌که‌ن له ژنانتان ئه‌وه چوار شایه‌تیان له خۆتان له‌سه‌ر بگرن، جا ئه‌گه‌ر شایه‌تیاندا، ئێوه له ماڵدا به‌ندیان بکه‌ن، تا مردن یه‌خه‌یان پێده‌گرێت یان خوا ده‌روویه‌کیان لێ ده‌کاته‌وه.
(16) ئه‌و ژن و پیاوه‌تان، یان ئه‌و کوڕ و کچه‌تان که زینایان له ده‌ست ده‌قه‌ومێت، ئه‌وه ئێوه لێیان بده‌ن و ئازاریان بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کرد‌و خۆیان په‌روه‌رده و چاککرد، ئه‌وه ئێوه وازیان لێ بهێنن (ته‌عنه‌یان لێ مه‌ده‌ن، به‌چاوی سوک ته‌ماشایان مه‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه ته‌وبه وه‌رگره و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانیشه.
(17) خوای گه‌وره ته‌نها ئه‌و ته‌وبه‌و په‌شیمانیه قبوڵ ده‌کات و ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که گوناهـ و نادروستی به‌نه‌فامی و نه‌زانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان به‌زوویی ته‌وبه ده‌که‌ن و په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت و هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا زانایه (به‌وه‌ی به‌نه‌زانیی و نه‌فامی هه‌ڵه و گوناهـ ئه‌نجام ده‌دات) و دانایه و (ده‌زانێت که ئاده‌میزاد هه‌ندێک جار لاوازیی ڕووی تێده‌کات و به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه نائومێدی ناکات).
(18) ته‌وبه‌و په‌شیمانی بۆ ئه‌و که‌سانه نیه که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گوناهـو تاوان، ئه‌وکاته‌ی مردن یه‌خه‌ی به‌یه‌کێکیان گرت ئه‌وسا بڵێت: ئه‌وه ئیتر من به‌ڕاستی له ئێسته‌وه ته‌وبه‌م کرد، ته‌وبه له‌وانه‌ش وه‌رناگیرێت که به‌کافری ده‌مرن، بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه هه‌موویان سزایه‌کی به‌ئێشمان ئاماده کردووه.
(19) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بکه‌نه میراتی خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن، (وه‌کو که‌لوپه‌لی تری ناوماڵ)، ناچاریان مه‌که‌ن تا هه‌ندێک ماره‌ییتان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وان گوناهێکی ئاشکراو دیار ئه‌نجام بده‌ن، هاوژینییان به‌جوانی له‌گه‌ڵدا به‌رنه‌سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشتان نه‌ویستن و لێیان بێزار بوون، ئه‌وه دوور نیه و ده‌شێت حه‌زتان له شتێک نه‌بێت و خوا بیکات به‌مایه‌ی خێر‌و بێری زۆر‌و بێ سنوور.