(7) پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که‌باوک و دایک و خزمان به میراتی له‌دوایان به‌جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که به میراتیی له باوک و دایک و خزمان به‌جێ ده‌مێنێت، له که‌م و زۆری به‌شی هه‌رکه‌سێک دیاری کراوه و، ده‌بێت بیدرێتێ.
(8) خۆ ئه‌گه‌ر کاتێک له دابه‌ش کردنی میراتیدا خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران ئاماده بوون، ئه‌وه له‌و میراتیه به‌شیان بده‌ن و به‌جوانی قسه‌یان بۆ بکه‌ن (پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێن).
(9) ده‌با ئه‌وانه‌ش که (دوورنیه به‌م نزیکانه بمرن) و نه‌وه‌ی لاواز و ساوایان له‌دوا به‌جێ بمێنێت، خواناسی و ئاینداری بکه‌نه پیشه‌یان و گوفتاری چاک و به‌جێ بڵێن (وه‌سیه‌ت بکه‌ن، بێگومان خوا ده‌مێنێت بۆ منداڵی جێماویان ئه‌گه‌ر خواناس و گوفتار جوان و به‌خشنده بن).
(10) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ماڵی هه‌تیووان به ناحه‌ق و سته‌م ده‌خۆن، بێگومان ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و ئه‌و ماڵه ده‌بێته ئاگر له سکیاندا، له قیامه‌تیشدا ده‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
(11) خوا ڕێنموویتان ده‌کات و فه‌رمانتان پێ ده‌دا ده‌رباره‌ی نه‌وه‌کانتان له بواری میراتی گرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه) که به‌شی نێرینه‌یه‌کیان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه‌یانه، خۆ ئه‌گه‌ر مناڵه‌کان ته‌نها ئافره‌ت بوون (دووان) و له دووان زیاتر بوون ئه‌وه دووبه‌ش له سێ به‌شی میراتیه‌که له‌وان به‌ش ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که ته‌نها کچێکی هه‌بوو ئه‌وه نیوه‌ی داراییه‌که‌ی ده‌درێتێ، شه‌شیه‌کیش ده‌درێت به‌هه‌ریه‌ک له دایک و باوکی ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی نه‌بوو، ته‌نها دایک و باوکی هه‌بوو ئه‌وه دایکی سێیه‌کی ده‌بات و ئه‌وی تریشی بۆ باوکی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر باوکی نه‌بوو دایک و براو خوشکی هه‌بوو شه‌شیه‌کی میرات بۆ دایکی ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که مردووه‌که کردوویه‌تی و دانه‌وه‌ی قه‌رزو قه‌رزاری ده‌بێت، ئێوه نازانن که باوانتان و نه‌وه‌کانتان نازانن کام لایان سوودی زیاتره بۆتان (له‌به‌رئه‌وه به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خوا میراتی دابه‌ش بکه‌ن، ئابه‌م شێوه‌یه میراتی دابه‌ش کردن) فه‌رزه له‌سه‌رتان که په‌یڕه‌وی بکه‌ن چونکه له‌لایه‌ن خواوه دیاریکراوه، به‌ڕاستی خوایش هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.