(119) به‌ڵگه‌تان چیه که (له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه) ناخۆن که ناوی خوا براوه له سه‌ریان (له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی حه‌رام کراوه له سه‌رتان خوا بۆی جیا کردونه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ناچار بکرێن بۆی، به‌ڕاستی زۆربه‌یان خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن به‌هۆی ئاره‌زووه‌کانیانه‌وه نه‌ک به‌هۆی زانسته‌وه (هه‌ر له‌خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) بێگومان په‌روه‌ردگارت خۆی چاک ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که ده‌ست درێژکارن و خۆشیان و خه‌ڵکیش له سنوور ده‌ترازێنن.
(120) (ئه‌ی گرۆی ئیمانداران) واز بهێنن له هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکراو نادیار (له‌و گوناهانه به دووربن که به‌دڵ و ده‌روون ده‌کرێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که به‌ده‌م و ده‌ست و ئه‌ندامه‌کان ده‌کرێت) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئاینده‌دا سزا‌و تۆڵه‌ی گوناهو تاوانه‌کانیان یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت.
(121) له‌و ئاژه‌ڵه سه‌ر بڕاوانه‌ش مه‌خۆن که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا نه‌براوه و به‌ڕاستی ئه‌وه لادان و گوناهه، دڵنیابن که شه‌یتانه‌کان شت ده‌خه‌نه دڵی لایه‌نگره‌کانیانه‌وه تا موجاده‌له‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگری له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو شه‌یتانانه بن، ئه‌وه بێگومان مانای وایه ئێوه‌ش موشریک و هاوه‌ڵگه‌رن.
(122) ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مردوو بوو (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیه‌وه)، ئینجا (به‌هۆی ئیمانه‌وه) زیندوومان کرده‌وه و نوورو ڕوناکیه‌کمان بۆ ساز کرد له ژیانیدا (که قورئانه) له‌ناو خه‌ڵکیدا پێی ده‌ڕوات و هه‌ڵس و که‌وتی پێده‌کات (هانده‌رێتی بۆ هه‌موو چاکه‌یه‌ک و ده‌یگێڕێته‌وه له هه‌موو خراپه‌یه‌ک، ئایا ئه‌و که‌سه) وه‌کو ئه‌وه وایه که له‌ناو تاریکیه‌کاندا گیری خواردوه و لێی ده‌رناچێت، هه‌روه‌ها ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌بینرێت ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه.
(123) ئا به‌و شێوه‌یه، له‌ناو هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌کدا گه‌وره‌ترینی تاوانباریانمان باڵاده‌ست کردوه تا پیلان و ته‌ڵه‌که بگێڕن تیایدا، (بێ ئه‌وه‌ی بزانن) که: هیچ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کیش ناکه‌ن به‌زیانی خۆیان ته‌واو نه‌بێت، له‌کاتێکدا هه‌ست به‌وه ناکه‌ن، پیلان دژی خۆیان ده‌گێڕن و به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه (به‌ڵام) هه‌ستی پێناکه‌ن (چونکه غافڵ و بێ ئاگان که به‌ره‌و لێواری مه‌رگ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و له سزای په‌روه‌ردگار ده‌رباز نابن).
(124) (بێ باوه‌ڕان) کاتێک ئایه‌تێکی قورئانیان بۆ بێت ده‌ڵێن: ئێمه هه‌رگیز باوه‌ڕ ناهێنین هه‌تا وێنه‌ی ئه‌وه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه به ئێمه نه‌به‌خشرێت، خوا زانایه به‌و شوێن و دڵ و ده‌روونه‌ی که شایسته‌یه په‌یامی خۆی تێدا دابنێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا ئه‌وانه‌ی که تاوانیان کردووه له‌لایه‌ن خواوه سووکی و ڕیسوای و بێ نرخی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سزای پڕ ئێشدا له پاداشتی ئه‌و پیلان و ته‌ڵه‌که‌یه‌دا که ده‌یانگێڕا.