(95) به‌ڕاستی خوا له‌تکه‌ری ده‌نک و دانه‌وێڵه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یپشکوێنێت و بڕوێت، زیندووش له مردوو ده‌رده‌هێنێت، ده‌رهێنه‌ری مردووشه له زیندوو، ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، جا ئیتر بۆ کوێ لاده‌درێن و بۆ کوێ وێڵ ده‌کرێن.
(96) (هه‌رئه‌و زاته‌یه) به‌یانیان فه‌راهه‌م ده‌هێنێت و ئاسۆ ڕوناک ده‌کاته‌وه و شه‌وی کردووه به‌هۆی ئارامی و خامۆشی، ڕۆژو مانگیشی کردووه به‌هۆی ڕاگرتنی حساب، ئه‌و شتانه هه‌مووی به‌نه‌خشه‌ی خوای باڵاده‌ست و زانا کێشراوه.
(97) هه‌ر ئه‌و زاته، ئه‌ستێره‌ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون تا ببێته هۆی ڕێنموویتان له‌ناو تاریکیه‌کانی سه‌ر ڕووکار‌ی وشکانی و ده‌ریاکاندا، به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و ڕێکوپێکی کارمان) ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێک که پێی بزانن و لێی تێبگه‌ن.
(98) هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی به‌دیهێناوه له تاکه که‌سێک، سه‌رده‌مێک (به‌شێکتانی له پشتی باوکتاندا) نیشته‌جێ کردبوو (که گوێزرانه‌وه بۆ ناو سکی دایکتان) ئه‌و شوێنه ئێوه‌ی گرته خۆ (تا تیایدا نه‌ش و نما بکه‌ن، یاخود بۆ ماوه‌یه‌ک ئێوه‌ی له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی دانا، دوایی له توێیدا شاردنیه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت) به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر دروستکردنی ئێوه و دروستکاری خۆمان هێناوه‌ته‌وه) بۆ که‌سانێک که تێفکرن و وردبین بن.
(99) ئه‌و خوایه زاتێکه که له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت (ده‌فه‌رموێت): جا به‌هۆیه‌وه چرۆو چه‌که‌ره‌ی هه‌موو شتێکی پێ ده‌رده‌هێنین و شینی ده‌که‌ین، ئینجا لاسکی سه‌وزی لێ په‌یدا ده‌که‌ین، زنجیره دانه‌ی سه‌فته‌کراوی لێ دروست ده‌که‌ین (وه‌ک گوڵه‌گه‌نم و چوڵتوک و گه‌نمه‌شامی.. هتد) له دارخورماش له هه‌ندێ لق و چڵه پۆپی هێشووی خورما شۆڕ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها باخی هه‌مه‌جۆری ڕه‌زو ترێ، زه‌یتون و هه‌ناریش، هه‌یانه له ڕواڵه‌تدا له‌یه‌ک ده‌چێت، هه‌شیانه له‌یه‌ک ناچێت، جا ته‌ماشای به‌ره‌که‌ی بکه‌ن کاتێک به‌ر ده‌گرێت، پێ ده‌گات، (سه‌ره‌تا هه‌ندێکی گوڵه و دوایی خۆی هه‌ڵده‌پێچێت، ڕه‌نگ و قه‌باره‌یه‌ک ده‌گرێته خۆی، دوای چه‌ند مانگێک قه‌باره‌شی گه‌وره‌تر ده‌بێت، ڕه‌نگیشی ده‌گۆڕێت، ئه‌وسا پێ ده‌گات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست ده‌بێت) به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا (که ئاماژه‌ی تێداکرا بۆتان) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واون بۆ که‌سانێک که ئیمان و باوه‌ڕیان ده‌هێنن (به‌و به‌دی هێنه‌ره‌ی که ئاسه‌واری ده‌ستی قودره‌ت و به ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موو شتێکدا به‌دی ده‌کرێت).
(100) (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌دا نه‌فامان) په‌ری و جنۆکه‌یان کردۆته هاوبه‌ش و هاوتای خوا، له حاڵێکدا هه‌ر خوا دروستکاری په‌ری و جنۆکه‌کانه و به‌ناحه‌ق کوڕ‌و کچ ده‌ده‌نه پاڵی، بێ هیچ جۆره زانیاریه‌ک (گاور ده‌ڵێ: عیسا کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێ: عوزه‌یر، هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان!!) پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له‌و سیفه‌ته ناقۆڵاو نادروستانه‌وه که ئه‌وانه خوای پێی پێناسه ده‌که‌ن.
(101) بێگومان ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوه‌دا، چۆن ڕۆڵه‌ی ده‌بێت؟! خۆ ئه‌وزاته هاوسه‌ری نه‌گرتووه؟! به‌ڵکو هه‌موو شتێکی دروست کردوه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێک زانایه.