(45) ئینجا ئیتر ئه‌و گه‌له‌ی سته‌میان کرد و بێ بڕوا بوون بنبڕ کران، (جا ئه‌وکاته بوونه‌وه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانداران و فریشته‌کاندا ده‌ڵێن: الحمد لله ڕب العالمین).
(46) (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌و بێ باوه‌ڕانه) بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ده‌زگای بیستن و بینینتان لێ وه‌ربگرێته‌وه و مۆر بنێت به‌سه‌ر دڵه‌کانتاندا، ئایا خوایه‌ک هه‌یه جگه الله ئه‌و ده‌زگایانه‌تان بۆ بهێنێته‌وه؟ سه‌یر بکه و سه‌رنج بده چۆن چه‌نده‌ها نموونه و به‌ڵگه‌یان بۆ ده‌هێنینه‌وه، پاشان ئه‌وان هه‌ر مله‌جه‌ڕێ ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.
(47) پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا کت‌وپڕ بێ پێشه‌کی یه‌خه‌ی پێ‌گرتن، یان به ئاشکرا نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وت و به‌ره‌و ڕووتان هات، ئایا ئه‌و کاته هه‌ر قه‌وم و ده‌سته‌ی سته‌مکاران نیه که تیاده‌چن؟
(48) ئێمه پێغه‌مبه‌ران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگه بۆ مژده‌دان نه‌بێت (بۆ ئیمانداران) و ترساندن نه‌بێت (بۆ بێ باوه‌ڕان)، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و چاکسازی بکات، ئه‌وه نه‌ترس و بیمیان له‌سه‌ره، نه غه‌مبار ده‌بن.
(49) ئه‌وانه‌ش که بڕوایان نه‌هێنا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، سزا‌و ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و پێیاندا ده‌چزێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رده‌چوون له فه‌رمانی خوا.
(50) ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه، هه‌ره‌ها له‌نهێنی و شاراوه‌کانیش هیچ نازانم و ئاگادارنیم و پێتان ناڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، به‌ڵکو ته‌نها شوێنی ئه‌وه ده‌که‌وم که به‌وه‌حی و نیگا پێم ده‌گات، (هه‌روه‌ها) پێیان بڵێ: ئایا کوێرو چاوساغ وه‌ک یه‌کن؟ (له ڕاستیدا بێ باوه‌ڕ وه‌ک کوێروایه که‌له تاریکایدا گیری خواردبێت و له هه‌موو تاوێکی ژیانیداو له هه‌موو هه‌نگاوێکیدا به‌ته‌مای کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه، له‌و لاشه‌وه ئیماندار بیینایه، چاو ساغه، هه‌موو شتێکی لاروونه، ده‌زانێت بۆچی هاتووه، بۆچی ده‌ژی، به‌ره‌وکوێ ده‌چێت) ئایا بۆ بیرناکه‌نه‌وه و تێنافکرن (له‌و ڕاستیانه).
(51) که‌واته، به قورئان ئه‌وانه ئاگادار‌و هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان، ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانی‌یان لێبکات، که‌سیش نیه تکاکاریان بێت، (ئه‌و ئاگادار کردنه‌وه‌یه) بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌وان ته‌قواو پارێزکاری بکه‌ن و (له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا بن).
(52) (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) نه‌که‌یت ئه‌وانه ده‌ربکه‌یت (له مزگه‌وت و کۆڕی خواناسین) که له به‌یانیان و ئێواراندا له په‌روه‌ردگاریان ده‌پاڕێنه‌وه و (ده‌یپه‌رستن) مه‌به‌ستیشیان ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه، حساب و لێپرسینه‌وه‌ی هیچ شتێکی ئه‌وان له‌سه‌ر تۆ نیه و حساب و لێپرسینه‌وه‌ی هیچ شتێکی تۆیش له‌سه‌ر ئه‌وان نیه، ده‌رکردنی تۆ بۆ ئه‌و موسڵمانانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆ بچیته ڕیزی سته‌مکارانه‌وه.