(22) که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به خوا‌و به ڕۆژی دوایی، له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باو‌و باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن، ئه‌وانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌ن (ئیمان و باوه‌ڕیان له هه‌موو که‌سێک لا به نرخترو پیرۆزتره)، خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌دڵیاندا چه‌سپاندووه‌و جێگیری کردووه‌و له به‌هره‌و میهره‌بانی تایبه‌تی خۆی، وه به هێزو گیانێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (مه‌به‌ست قورئان و ئیمانه) پشتگیری کردوون و یارمه‌تی داون، سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا، ئه‌وانه خوا لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له خوا ڕازین، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی خوای گه‌وره‌ن، ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی خوا سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.
(1) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه.
(2) ئه‌و خوایه ئه‌و زاته‌یه، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نانی کتێب، هه‌ڵیکه‌ندن له شوێنه‌واریان و ناچاری کۆچی کردن له یه‌که‌م ده‌ست پێکردنی کۆکردنه‌وه‌و ده‌رکردنیاندا، ئێوه به‌ته‌ما نه‌بوون و گومانتان نه‌ده‌برد ئاوا به‌ئاسانی بڕۆن، ئه‌وانیش گومانیان وابوو که به‌ڕاستی قه‌ڵاکانیان به‌رگریان ده‌کات له ویست و فه‌رمانی خوا، ئه‌وسا ئیتر له لایه‌که‌وه خوا به‌ڵای به‌سه‌ر هێنان که به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوون و حسابیان بۆ نه‌کردبوو، ئه‌وسا خوا ترسێکی فڕێدایه دڵیانه‌وه، به‌ناچاری ده‌ستیان کرد به‌کاولکردنی خانووبه‌ره‌و ماڵه‌کانیان به‌ده‌ستی خۆیان و ده‌ستی ئیمانداران، که‌واته: ئه‌ی خاوه‌ن بیروهۆش و دوور بینه‌کان ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن (جووله‌که هه‌روا بۆیان ناچێته سه‌ر).
(3) خۆ ئه‌گه‌ر خوا چۆڵکردنی له‌سه‌ر بڕیار نه‌دانایه، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا سزای ده‌دان، له قیامه‌تیشدا سزای ئاگری دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه (چونکه زۆر دڵڕه‌ق و پیلانگێرن).