(12) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ویستتان چپه‌یه‌ک یان قسه‌یه‌کی نهێنی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، پێش ئه‌و کاره خێرێک بکه‌ن (به‌گوێره‌ی توانا شتێک ببه‌خشن به‌هه‌ژاران)، ئه‌وه چاکتره بۆتان و خاوێنتره، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تان بوو، ئه‌وه چاک بزانن که خوا لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه.
(13) ئایا ده‌ترسان له هه‌ژاری پێش ئه‌وه‌ی که به نهێنی قسه بکه‌ن، خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن؟! جا کاتێکیش که نه‌تانکرد خوا هه‌ر لێتان خۆش بوو، ده ئیتر ئێوه نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن، خوایش زۆر ئاگایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(14) ئایا سه‌رنجی ئه‌وانه‌ت نه‌داوه پشتگیریان له هۆزێك کرد، که خوا خه‌شمی لێ گرتوون و ڕقی لێیانه، ئه‌و دووڕووانه نه سه‌ر به ئێوه‌ن، نه سه‌ر به‌وانیشن، سوێند له‌سه‌ر درۆ ده‌خۆن له کاتێکدا که خۆشیان ده‌زانن...
(15) خوا سزایه‌کی سه‌خت و به‌تینی بۆ ئاماده کردوون، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد ڕه‌فتارێکی ناشیرین و کارێکی نابه‌جێ بوو.
(16) ئه‌وانه سوێنده‌کانیان کردووه به‌قه‌ڵغان بۆ خۆیان تا سه‌روماڵیان سه‌لامه‌ت بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ربه‌ستیان داناوه له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێش چوونی ڕێبازی خوادا، هه‌ر بۆیه‌ش سزا‌و ئازارێکی سه‌رشۆرکه‌ر بۆیان ئاماده‌یه.
(17) نه ماڵ و سامانیان نه ڕۆڵه‌کانیان هه‌رگیز نابنه هۆی ئه‌وه‌ی که له ده‌ست تۆڵه‌ی خوا ڕزگاریان بکات، ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا بۆ هه‌میشه به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
(18) له‌و ڕۆژه‌دا که خوا هه‌موویان زیندوو ده‌کاته‌وه، ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به سوێند خواردن هه‌روه‌ك بۆ ئێوه سوێندیان ده‌خوارد، له کاتێکدا واده‌زانن که ڕزگاریان ده‌بێت و شتێکیان ده‌ست ده‌که‌وێت!! (خوای گه‌وره له ناو خه‌ڵکیدا ڕیسوایان ده‌کات و ده‌فه‌رموێت): ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانن درۆزنن.
(19) ئه‌وانه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ریانداو داگیری کردوون، به‌و هۆیه‌وه یادی خوای له‌بیر بردوون، ئا ئه‌وانه ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتانن، ئاگاداربن که بێگومان ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.
(20) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن ئا ئه‌وانه له نزمترینترینی خه‌ڵکین له دنیا‌و قیامه‌تدا.
(21) خوا بڕیاریداوه که: بێگومان هه‌ر خۆم و پێغه‌مبه‌ره‌کانم سه‌رکه‌وتوو ده‌بین، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی به‌هێزو باڵاده‌سته.