(7) ئایه سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا به هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ریدا هه‌یه زانا و ئاگایه، سێ که‌س نیه چپه بکه‌ن به‌یه‌که‌وه خوا جوار‌هه‌میان نه‌بێت، پێنج که‌س نیه ئه‌و زاته شه‌شه‌میان نه‌بێت، له‌و ژمارانه که‌متر یان زیاتریش نیه که ئه‌و لایان نه‌بێت و ئاگادار نه‌بێت به سرته و چپه‌یان، له‌هه‌ر شوێنێک و له‌هه‌ر کوێدا بن، پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه، چونکه به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
(8) ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی چپه‌یان لێ کراوه، که‌چی له‌وه‌ودوا هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی که لێیان قه‌ده‌غه‌کراوه، به‌رده‌وام خه‌ریکی چپه‌یه‌کن که هه‌مووی گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره، کاتێکیش دێن بۆ لات جۆرێک سڵاوت لێ ده‌که‌ن، که خوا به‌و شێوه‌یه سڵاوی لێ نه‌کردویت!! به‌گاڵته‌وه ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی خوا سزامان نادات به‌هۆی ئه‌و قسانه‌وه که ده‌یڵێین!! ئه‌وانه دۆزه‌خیان به‌سه که بچنه ناوی و ببرژێنرێن تیایدا، ئای که سه‌رنجامێکی خراپه.
(9) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک چپه ده‌که‌ن به‌یه‌که‌وه، چپه‌یه‌ک مه‌که‌ن که گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بێت، با چپه‌کانتان هه‌مووی ده‌رباره‌ی چاکه و خواناسی و پارێزکاری بێت، له‌و خوایه بترسن که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).
(10) به‌ڕاستی چپه‌ی خراپ و نابه‌جێ هه‌ر له شه‌یتانه‌وه‌یه، تا ئه‌وانه غه‌مبار بکات که باوه‌ڕیان هێناوه، وه نه‌بێت ئه‌و چپه‌یه هیچ زیانێکیان پێ بگه‌یه‌نێت مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به خوا ببه‌ستن تا له زیان به دوور بن.
(11) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک له دانیشتن و کۆبونه‌وه‌کاندا پێتان ده‌وترێت: ڕێ بده‌ن به‌که‌سانی تر‌و ئه‌ڵقه‌ی دانیشتنه‌که فراوان بکه‌ن، ئه‌وه ئێوه‌ش فراوانی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه واتان کرد خوا پاداشتی فراوانتان پێ ده‌به‌خشێت، کاتێکیش پێتان ده‌وترێت هه‌ستن و جێگه چۆڵ بکه‌ن، (بۆ پیاوماقووڵ و ڕیش سپی و گه‌وره‌کانتان) جێگه چۆڵ بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر واتان کرد خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه له ئێوه و ئه‌وانه‌شتان زانست و زانیاریان پێدراوه چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه، خوایش ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.