(20) هه‌ندێک له‌ئیمانداران ده‌ڵێن: خۆزگه سووره‌تێک (جه‌نگ دژی کافران ده‌هاته‌خواره‌وه)، که‌چی کاتێک که‌سووره‌تێک به‌روونی داده‌به‌زێت و باسی جه‌نگی تێدایه، ئه‌وه‌ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی له‌دڵیاندا نه‌خۆشی باوه‌ڕ لاوازی ودووڕوویی هه‌یه، چاویان ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت، سه‌یرت ده‌که‌ن وه‌کو که‌سێک له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بێ هۆشی به‌سه‌ردا هاتبێت، جا باشتر وابوو....
(21) که گوێڕایه‌ڵ بوونایه و قسه‌ی جوان و به‌جێیان بکردایه، جا کاتێک کار گه‌یشته قایمی و جه‌نگ به‌رپابوو ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوادا ڕاست بوونایه، ئه‌وه‌چاکتر بوو بۆیان.
(22) ئایا ئێوه به‌ته‌مان ئه‌گه‌ر له‌غه‌زا پشت هه‌ڵبکه‌ن یاخود ده‌سه‌ڵاتتان که‌وته‌ده‌ست، تۆوی ئاژاوه‌و فه‌ساد و تاوان له‌زه‌ودا بچێنن و هه‌رچی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش هه‌یه بیپچڕێنن و له‌ناوی به‌رن؟!
(23) ئه‌و جۆره که‌سانه‌ئه‌وانه‌ن که‌خوا نه‌فرینی لێ کردوون و که‌ڕی کردوون کوێرایی هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (ڕاستیه‌کان نابینن)
(24) ئایا ئه‌وه‌بۆچی ئه‌وانه‌وردبینی لهقورئاندا ناکه‌ن و گوێی بۆ ناگرن؟! یان ئه‌وه‌یه دڵه‌کان له‌ئاستی ڕاستیدا قفڵ دراوه؟!
(25) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمانیان بۆ ده‌رکه‌وتبوو، ئه‌وانه شه‌یتان به‌فێڵ و ته‌ڵه‌که ته‌ماداری کرد بوون، به‌هیوای ته‌مه‌ن درێژی و خۆشگوزه‌رانیش فریوی ده‌بوون.
(26) ئه‌و زاڵ بوونی شه‌یتانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بوو که‌به‌ڕاستی دووڕووه‌کان ده‌یانوت به‌وانه‌ی که‌داخ له‌دڵ بوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی خوا دایبه‌زاندووه که‌قورئانه: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌هه‌ندێک هه‌ڵوێستدا به‌قسه‌تان ده‌که‌ین، خوایش خۆی چاک ئاگاداره‌له‌و نهێنی و پیلانانه‌ی که‌ده‌یشارنه‌وه.
(27) ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت که‌فریشته‌کان له‌کاتی گیان کێشانیاندا به‌ده‌م و چاوو به‌ره‌و پشتیاندا ده‌ماڵن.
(28) ئه‌و سووکایه‌تی سه‌ره‌مه‌رگه‌بۆیه به‌سه‌ریاندا دێت، چونکه‌ئه‌وانه‌شوێنی ئه‌و شتانه‌که‌وتبوون که‌قین و خه‌شمی خوا ده‌بزوێنێت، ئه‌وانه‌بێزار بوون له‌ره‌زامه‌ندی خوا، خوایش کاروکرده‌وه‌یانی پووچ و بێ ئاکام کرد.
(29) ئایا ئه‌وانه‌ی که‌دڵیان نه‌خۆشی دووڕویی تیادایه، وایانزانیووه خوا هه‌رگیز کینه و بوغزی ده‌روونیان ئاشرا ناکات؟!