(12) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه وکارو کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، خوا ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه، که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویدا ده‌ڕوات، ئه‌وانه‌ش بێ بڕوا بوون له‌م دنیایه‌دا ڕاده‌بوێرن و ده‌خۆن وه‌ک ئاژه‌ڵ، له‌ئاینه‌که‌شدا دۆزه‌خ جێ و شوێنیانه!
(13) زۆر شار‌و شارۆچکه‌مان له‌ناو برد، له‌و شاره‌ی که‌تۆیان ده‌رکرد به‌هێزتر بوون، هیچ که‌سیش نه‌یتوانی پشتیوانیان بێت.
(14) ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوونی پێگه‌یشتووه و، باوه‌ڕی دامه‌زراوی پێیه‌تی و له‌سه‌ری ده‌ڕوات، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌وایه که‌کاروکرده‌وه‌ی ناشرین و نادروستی له‌به‌ر چاو ڕازێنرابێته‌وه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌شوێنی ویست و ئاره‌زووی ناپوختی خۆیان که‌وتوون؟!
(15) وێنه‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌به‌ڵێن دراوه‌بدرێت به‌خواناس و پارێزکاران، ئه‌مه‌یه: چه‌نده‌ها ڕووباری له‌ئاوی سازگارو تام و نه‌گۆڕاوی تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕووباری شیر که‌تامی تێک نه‌چووه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕوبار له‌شه‌رابی تام خۆش و بۆنخۆش، (که‌له‌خواردنه‌وه‌ی بێزار نابن و له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت) بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه، چه‌نده‌ها ڕوبار له‌هه‌نگوینی پاڵفته‌و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا له‌هه‌موو جۆره به‌رو و بووم و میوه‌یه‌کی جوان و به‌تام و بۆنخۆش، هاوکات له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریاندا، ئایا ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه‌کو ئه‌و که‌سانه‌وان که‌له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه‌مرن و ئاوی له‌کوڵ ده‌کرێت به‌گه‌روویاندا، که‌ریخۆڵه‌کانیان پارچه‌پارچه‌و تۆی تۆی ده‌کات؟!
(16) ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێک له‌و بێ باوه‌ڕو دووڕوانه دێن وگوێت بۆ ده‌گرن، هه‌تا کاتێک له‌قسه‌و گوفتارت بوویته‌وه، جێت ده‌هێڵن و به‌دوودڵیه‌وه ده‌پرسن له‌ئیمانداران: ئه‌وه‌باسی چی ده‌کرد؟ ئه‌وه‌له‌چی ده‌دوا؟ تا ئه‌وانه‌خوا مۆری ناوه‌به‌سه‌ر دڵیان‌دا و شوێنی ئاره‌زوو ویستی نه‌گونجاوی خۆیان که‌وتوون.
(17) ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین.
(18) ئایا ئه‌وانه‌چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه‌له‌قیامه‌ت که‌له‌ناکاو یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟ چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وتووه (که‌یه‌کێک له‌وانه‌ره‌وانه‌کردنی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ره)، جا ئه‌وکاته‌که‌به‌رپا بێت بیرکردنه‌وه و ئامۆژگارییان چ سوودێکی ده‌بێت؟!
(19) ئه‌ی ئینسان!! ده‌ی که‌واتا چاک بزانه‌و دڵنیابه جگه‌له‌خوا، هیچ خوایه‌کی ترنیه، داوای لێخۆشبوونی گوناه بۆ خۆت و ئیمانداران له‌پیاوان و ئافره‌تان هه‌ر له‌و بکه‌و دڵنیابه که‌خوا ده‌زانێت له‌رۆژدا به‌چی یه‌وه خه‌ریکن و، له‌شه‌ویشدا له‌کۆی ده‌حه‌وێنه‌وه و ئارام ده‌گرن، یاخود ده‌زانێت چی ده‌که‌ن له‌دونیاداو، ده‌ره‌نجامه‌که‌شی له‌قیامه‌تدا چۆنه.