(30) خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وانه‌مان پیشان ده‌دات، ئه‌وکاته‌به‌رواڵه‌ت ده‌تناسینه‌وه، سوێند به‌خوا له‌شێواز و ناوه‌رۆکی قسه‌و گوفتاریاندا ده‌یانناسیته‌وه، خوا خۆیشی ئاگا و زانایه به‌کارده‌وه‌کانتان.
(31) سوێند به‌خوا ئێمه ده‌تانخه‌ینه به‌ر تاقیکردنه‌وه، تا له‌جیهانی واقعدا تێکۆشه‌ر و خۆگرانتان ده‌ربکه‌وێت و ئاشکرا ببێت بۆمان، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌واڵی چالاکی ئێوه‌مان بێته ده‌ست.
(32) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕن و ڕێگه له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی خوا ده‌گرن دژایه‌تی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و ڕاستیان بۆ ڕوون بۆته‌وه، ئا ئه‌وانه‌هه‌رگیز ناتوانن زیان به‌خواو ئاینی خوا بگه‌یه‌نن.... خوای گه‌وره‌ش له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو کاروکرده‌وه‌و پیلانیان پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
(33) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه! گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بن، کاروکرده‌وه‌چاکه‌کانتان پووچ و بێ نرخ مه‌که‌ن، (به ڕووپامایی و خۆ به‌زل زانین و په‌شیمان بونه‌وه‌له‌خێر ومنه‌ت کردن و.... هتد)
(34) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ست و کۆسپیان ده‌خسته‌به‌رده‌م ڕێبازی خوا، پاشان مردن له‌کاتێکدا که‌کافر بوون، ئه‌وه‌هه‌رگیز خوا لێیان خۆش نابێت و چاوپۆشیان لێ ناکات.
(35) ئێوه سستی مه‌که‌ن و داوای ئاشتی پێش وه‌خت له‌دوژمنان مه‌که‌ن، چونکه‌هه‌ر ئێوه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن، دڵنیا بن که‌خوایش له‌گه‌ڵتانه، کاروکرده‌وه‌تان به‌زایه نادات و لێی که‌م ناکاته‌وه.
(36) به‌ڕاستی ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌یه‌کی ته‌مه‌ن کۆتا، جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن و پارێزکاربن، ئه‌وه‌خوا به‌چاکی پاداشتان ده‌داته‌وه، خوایش وه‌نه‌بێت داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات.
(37) خۆ ئه‌گه‌ر داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات و ئه‌رکێکی گران بخاته‌سه‌رتان، ئه‌وه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگ ده‌بن، هه‌موو كینه و بوغزیشتان ده‌رده‌هێنێت.
(38) ئا ئه‌وه‌ته‌ئێوه بانگ ده‌کرێن تا به‌خشینتان هه‌بێت له‌پێناوی خوادا، که‌چی هه‌تانه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگه، خۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و به‌رچاو ته‌نگی هه‌بێت، ئه‌وه‌بێگومان هه‌ر ڕه‌زیلی له‌خۆی ده‌کات و زه‌ره‌ر له‌خۆی ده‌دات، چونکه‌هه‌ر خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه، هه‌ر ئێوه‌ن هه‌ژارو نه‌دارو که‌مده‌ستن.. جا ئه‌گه‌ر ئێوه پشت هه‌ڵكه‌ن له‌م دین و به‌رنامه‌یه، خوا كه‌سانی چاكتر له ئێوه ده‌هێنێته مه‌یدان، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئێوه ناچن و وه‌ك ئێوه نابن.