(32) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی کوشتنی ناڕه‌وای ئاوا ڕوو نه‌دات ئێمه پێویستمان کرد له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناحه‌ق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نه‌بێت، یان گوناهو تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت له‌زه‌ویدا (وه‌کوجه‌رده‌یی و ده‌ستدرێژی و... هتد)، ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت، ئه‌وه‌ش که‌سێک له مه‌رگ ڕزگار بکات، هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی له‌مه‌رگ ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ به‌خشی بن، سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانمان به به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ئاشکراو دیاره‌وه هاتووه بۆ لایان (تا پابه‌ندی حه‌ق و داد بن) که‌چی زۆربه‌یان دوای ئه‌و ڕێنمووییانه، هه‌ر زیاده‌ڕه و بوون له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا له سته‌م و کوشتنی ناحه‌قدا.
(33) بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که ده‌نجێگن و دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و به گه‌رمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو به‌د ڕه‌وشتی له زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌یه: (ئه‌وانه‌یان که خه‌ڵکیان کوشتووه) ده‌بێت بکوژرێن، (ئه‌وانه‌ش که‌خه‌ڵکیان کوشتووه و جه‌رده‌ییشیان کردووه) ده‌بێت له خاچ بدرێن، (ئه‌وانه‌یان ته‌نها جه‌رده‌یی ده‌که‌ن) ده‌ست و قاچێکیان به‌پێچه‌وانه‌وه ببڕدرێت، (ئه‌وانه‌یان که مه‌ترسیان لێده‌کرێت) ئه‌وه دوور بخرێنه‌وه له وڵات، ئه‌وسزایه خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕیه بۆیان له‌دنیادا، له‌قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره‌یان بۆهه‌یه.
(34) جگه له‌وانه‌یان که ته‌وبه‌یان کردووه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ، ئه‌وه بزانن که به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵکیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت).
(35) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکار بن، له ڕێگه‌ی هه‌موو هۆکارو کرده‌وه‌یه‌کی چاکه‌وه هه‌وڵ بده‌ن ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و زاته به‌ده‌ست بهێنن، هه‌میشه هه‌وڵ و کۆشش و جیهادو خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ڕێباز و به‌رنامه‌ی ئه‌و زاته‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن (له هه‌ردوو جیهاندا).
(36) بێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌گه‌ر هه‌رچی سامانی زه‌وی هه‌یه هه‌یان بێت و ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت و بیانه‌وێت خۆیانی پێ ڕزگار بکه‌ن له سزای ڕۆژی قیامه‌ت، لێیان وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزایه‌کی به ئێشیان بۆ ئاماده کراوه (ده‌بێت تیایدا گیر بخۆن).