(37) ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت له دۆزه‌خ ده‌رچن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) له‌کاتێکدا ده‌رچوونیان لێی نییه، ئه‌وانه سزایه‌کی به‌رده‌وامیان بۆ ئاماده‌یه.
(38) ده‌ستی پیاوی دزو ئافره‌تی دز ببڕن له پاداشتی کاری ناڕه‌وایاندا ئه‌مه‌ش تۆڵه‌یه‌که له لایه‌ن خواوه، خوا باڵاده‌ست و دانایه (له بڕیاردانی ئه‌و سزایه‌دا، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م سزایه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا جێبه‌جێ ده‌کرێت، که: هه‌موو که‌سێک ژیانی مسۆگه‌ره و هه‌مووان ده‌ستی یارمه‌تی بۆ یه‌کتر درێژ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له ساڵانی گرانیدا ده‌ست نابڕدرێت).
(39) جا ئه‌وه‌ی دوای سته‌م و تاوانه‌که‌ی ته‌وبه بکات و چاکسازی له خۆیدا بکات (دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه، ماڵی خه‌ڵکی بداته‌وه و چاوی له دزێتی نه‌مێنێت)، ئه‌وه بێگومان خوا ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرێت، چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(40) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ئایا نه‌تزانیووه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، به‌ڕاستی ته‌نها هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، سزای هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت ده‌یدات (ئه‌ڵبه‌ته هه‌ڕه‌مه‌کی نیه، به‌ڵکو له ڕووی دادپه‌روه‌ری ته‌واوه‌وه)، هه‌روه‌ها خۆش ده‌بێت له‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت و مه‌به‌ستێتی لێی خۆش ببێت، ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (شوێنی پاداشت و سزای جێگه‌ی هه‌مووانی تێدا ده‌بێته‌وه).
(41) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) با غه‌مبارت نه‌کات ئه‌وانه‌ی که به‌په‌له به‌ده‌م بێ باوه‌ڕی و بێ دینیه‌وه ده‌چن، له‌وانه‌ی که به‌ده‌م و زار ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان هێناوه، به‌ڵام دڵیان باوه‌ڕی نه‌هێناوه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که و زۆر گوێگرن بۆ درۆ‌و ده‌له‌سه، زۆر گوێبیستن بۆ خه‌ڵکی تریش (که خوانه‌ناسن و) نه‌هاتوون بۆ لات، قسه ده‌گۆڕن و قسه وه‌کو خۆی ناگێڕنه‌وه، یاخود ئاوه‌ژووی ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی جێی خۆی گرتبوو (ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵک ده‌نێرن بۆ لای پێغه‌مبه‌رو پێی) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاوا بڕیاریدا لێی وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو هوشیار بن، جا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیه‌وێت تووشی تاقیکردنه‌وه و سزای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز تۆ خاوه‌نی هیچ شتێک نابیت له‌لایه‌ن خواوه بۆ ڕزگار بوونی ئه‌و، ئائه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خوا نه‌یویستووه دڵیان پاک و خاوێن بکاته‌وه (چونکه خۆشیان مه‌به‌ستیان نه‌بووه) ئه‌وانه له دنیادا سه‌رشۆڕیی و شه‌رمه‌زاریی به‌شیانه، له قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره چاوه‌ڕێیانه.