(42) ئه‌و (جوله‌کانه) زۆر به دڵ گه‌رمی گوێ بۆ درۆ ده‌گرن و که‌سایه‌تیان ناپوخته‌و زۆر حه‌رام خۆر و سو‌و خۆرن، جا ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، هاتن بۆ لات (تۆ سه‌ربه‌ستی) داوه‌ری بکه‌یت له‌نێوانیاندا یان گوێیان پێنه‌ده‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر گوێیان نه‌ده‌یتێ، ئه‌وه هه‌رگیز ناتوانن هیچ جۆره زیانێکت پێبگه‌یه‌نن، خۆ ئه‌گه‌ر دادوه‌ریت کرد له نێوانیاندا دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپهروهرو ماف په‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.
(43) (سه‌یره)! ئه‌وانه چۆن دێن و تۆ ده‌که‌ن به دادوه‌ر، له‌کاتێکدا خۆیان ته‌وراتیان لایه‌و فه‌رمانی خوا به‌روونی تیادایه، پاشان پشتی تێده‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ی که (حوکم و فه‌رمانی خوایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت) دیاره ئه‌وانه هه‌ر ئیماندار نین (له مه‌دینه‌دا یه‌کێک له ناودارانی جوو زینای کردبوو، حوکمی زیناکه‌رێک هاوسه‌ری هه‌بێت له ته‌وراتدا به‌رد باران کردنه، هاتن بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، تا به‌ڵکو حوکمه‌که‌ی لهقورئاندا ئاسانتر بێت، به‌مه‌رجێک باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌رو به قورئان نه‌بوو، کاتێک پێغه‌مبه‌ر گێڕانیه‌وه بۆ لای حوکمی ته‌ورات پشتیان هه‌ڵکرد و به‌دڵیان نه‌بوو...)
(44) به‌ڕاستی ئێمه کاتێک ته‌وراتمان نارده خواره‌وه ڕێنموویی تیادا بوو (بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک)، نوور و ڕووناکیش بوو (له‌ناو تاریکایی یه‌کاندا)، ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که هه‌میشه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بوون حوکمی ئه‌وانه‌یان پێده‌کرد که ببونه جوله‌که، هه‌روه‌ها زانا په‌روه‌ردگار ناسه‌کانیان و زانا شه‌رع ناسه‌کانیشیان، حوکمیان ده‌کرد به‌وه‌ی داوایان لێکرابوو بیپارێزن، که ئه‌ویش کتێبی خوا (ته‌وراته)، هه‌روه‌ها شایه‌تیش بوون له‌سه‌ری (که‌واته ئه‌ی زانایانی جوله‌که، ئه‌ی ئیمانداران) له خه‌ڵکی مه‌ترسن به‌ڵکو ته‌نها له من بترسن، ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی من به‌نرخێکی که‌م مه‌فرۆشن (ئه‌گه‌ر نرخه‌که هه‌موو دنیاش بێت هه‌ر که‌مه) جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا دایبه‌زاندووه، ئائه‌وانه بێ باوه‌ڕن.
(45) له ته‌وراتدا پێویستمان کردووه له‌سه‌ریان که به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک که‌سێک بکوژێت ده‌بێت بکوژرێته‌وه و چاوی یه‌کێک کوێر بکات، ده‌بێت چاوی کوێر بکرێته‌وه و لووتی یه‌کێک عه‌یبدار بکات ده‌بێت لووتی عه‌یبدار بکرێته‌وه و گوێی یه‌کێک ببڕێت ده‌بێت گوێی ببڕدرێته‌وه و ددانی یه‌کێک بشکێنێت ده‌بێت ددانی بشکێنرێته‌وه‌و برین و زامه‌کانیش هه‌روه‌ها تۆڵه‌یان به‌گوێره‌ی خۆی بۆ ده‌سه‌نرێته‌وه، جائه‌وه‌ی له تاوانبار خۆش ببێت، ئه‌و چاوپۆشی و لێخۆشبوونه ده‌بێته که‌فاره‌تی گوناهانی، بێگومان ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.