(11) ئه‌وانه پیشانی یه‌کتر ده‌درێن، تاوانبار‌و گوناهکار ئاوات ده‌خوازێت که ئه‌گه‌ر بکرێت بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له سزای ئه‌و ڕۆژه هه‌موو کوڕه‌کانی بکاته قوربانی خۆی!!
(12) هاوسه‌رو براکه‌ی!!
(13) خزم و عه‌شره‌تی که له دنیادا په‌نایان ده‌دا.
(14) به‌هه‌رچی دانیشتوانی سه‌ر زه‌ویش هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت بیکاته قوربانی خۆی، پاشان خوا ڕزگاری بکات.
(15) نه‌خێر.. ئه‌و ئاواتانه هیچی نایه‌ته دی.. به‌ڕاستی دۆزه‌خ ئاماده‌یه‌و بڵێسه‌داره‌و داخ له دڵه.
(16) له کاتێکدا داماڵێنه‌ری پێستی سه‌رو هه‌موو ئه‌ندامه‌کانه.
(17) دۆزه‌خ بانگی ئه‌وانه ده‌کات که له دنیادا پشتیان له حه‌ق و ڕاستی هه‌ڵده‌کردو گوێیان پێ نه‌ده‌دا.
(18) ماڵ و سامانیان کۆ ده‌کرده‌وه‌و ده‌یانشارده‌وه (گوێیان نه‌ده‌دا به حه‌ڵاڵ و حه‌رام).
(19) به‌ڕاستی ئینسان به شپرزه‌یی و ته‌نگه‌تاوی دروستکراون.
(20) کاتێك ناخۆشی تووش بێت بێزار‌و ده‌م به هاواره.
(21) کاتێکیش خێر‌و به‌ره‌که‌تی تووش بوو، ده‌ستی ده‌نوقێنێت و قه‌ده‌غه‌ی چاکه ده‌کات.
(22) ته‌نها ئه‌و نوێژکه‌رانه نه‌بێت...
(23) ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن.
(24) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌شێکی دیاریکراو له سامانیاندا هه‌یه (بۆ جیهاد و تێکۆشان)...
(25) بۆ هه‌ژاری داواکارو بێ نه‌وای داوانه‌که‌ر.
(26) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی ڕاست و ڕه‌وان ده‌هێنن به ڕۆژی پاداشت.
(27) ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵه له‌رزه‌یان هه‌یه له تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگاریان.
(28) به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگاریان که‌س لێی ئه‌مین نابێت.
(29) ئه‌وانه‌ی داوێنی خۆیان ده‌پارێزن.
(30) مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا یاخود که‌نیزه‌که‌کانیان (که به‌هۆی بار‌و دۆخی تایبه‌ته‌وه هه‌بوو)، ئه‌وانه به‌ڕاستی لۆمه‌کراو نابن.
(31) جا ئه‌وه‌ی بێجگه له‌و حاڵه‌تانه ڕێگه‌ی تر بگرێت (بۆ تێر کردنی ئاره‌زووه‌کانی)، ئه‌وانه له سنوور ترازاوو ده‌ستدرێژکه‌رن.
(32) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ئه‌مانه‌ت ده‌پارێزن و په‌یمان ده‌به سه‌ر.
(33) ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن به‌و شایه‌تیه‌ی که له لایانه.
(34) ئه‌وانه‌ی که پارێزگاری نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن و (له کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن).
(35) ئا ئه‌وانه له باخه‌کانی به‌هه‌شتدا ڕێز لێنراون.
(36) ئاخۆ ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون چیانه که تۆ ده‌رکه‌وتیت به په‌له دێن بۆ لات.
(37) به‌لای ڕاست و چه‌پدا خۆیان ون ده‌که‌ن و له دووره‌وه پۆل پۆل به‌ده‌وری یه‌کدا کۆده‌بنه‌وه.
(38) ئا به‌و حاڵه‌وه، هه‌ریه‌که‌یان به‌ته‌مایه بخرێته ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه؟!
(39) نه‌خێر، وانی یه، به‌ڕاستی خۆشیان ده‌زانن له چی دروستمان کردوون (بۆ ئه‌وه‌نده له خۆیان بایی بوون).
(40) جا سوێند به په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵاته‌کان و خۆرئاواکان، به‌ڕاستی ئێمه هه‌میشه به‌ده‌سه‌ڵاتین له‌سه‌ر:...