(36) خۆراکیشی ته‌نها له‌کێم و زوخاوی داچۆڕاو نه‌بێت هیچی تر نی یه.
(37) که، که‌س نایخوات، جگه له تاوانباران.
(38) سوێندم به‌و شتانه‌ی که ده‌یبینن.
(39) به‌وه‌ش که نایبینن و نادیارن.
(40) به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له زاری پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێزه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، یاخود له ڕێگه‌ی فرستاده‌یه‌کی به‌ڕێزه‌وه پێتان ده‌گات که جوبرهئیلی فریشته‌یه.
(41) دڵنیابن که ئه‌م قورئانه گوفتاری شاعیر نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟!
(42) گوفتاری فاڵچی و زێوانیش نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن؟!
(43) به‌ڵکو ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه‌و نێردراوه‌ته خواره‌وه.
(44) خۆ ئه‌گه‌ر محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ندێك قسه‌و گوفتار به‌ده‌م ئێمه‌وه هه‌ڵبه‌ستایه.
(45) ئه‌وه به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ده‌مانگرت.
(46) له‌وه‌ودوا ڕه‌گی دڵی ده‌پچڕێنین و ده‌یمرێنین.
(47) ئه‌وسا هیچ که‌سێك نی یه له ئێوه به‌ربه‌ست و به‌رگری بکات له ئێمه.
(48) به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه‌یه بۆ پارێزکاران و خوانه‌ناسان.
(49) ئێمه به‌ڕاستی چاك و ده‌زانین که له ئێوه‌دا که‌سانێك هه‌ن و په‌یدا ده‌بن ئه‌م قورئانه به‌درۆ ده‌زانن.
(50) بێگومان قورئان له ڕۆژی دوایدا ده‌بێته هۆی ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنوور بۆ بێ باوه‌ڕان.
(51) به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌کی دڵنیا به‌خشه به ئیمانداران.
(52) که‌واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار؛ به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری مه‌زن و گه‌وره‌ت بکه.
(1) داواکارێك پرسیاری کرد ده‌رباره‌ی سزایه‌ك که هه‌ر پێش دێت...
(2) جا ئه‌و سزایه؛ یه‌خه‌ی هه‌موو بێ باوه‌ڕان ده‌گرێت و هیچ هێزێك ناتوانێت په‌نایان بدات و لێیان دوور بخاته‌وه.
(3) ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه له‌لایه‌ن خوای خاوه‌نی گه‌وره‌یی و پله‌و پایه‌و جێ به‌رزه‌کان.
(4) فریشته‌کان و جوبره‌ئیل به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژێکدا که ماوه‌که‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه (به‌حسابی ئاده‌میزاد) یاخود مه‌به‌ست درێژی ڕۆژی قیامه‌ته که په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌خایه‌نێت به نیسبه‌ت خوانه‌ناسانه‌وه.
(5) که‌واته خۆگرو ئارامگربه به شێوه‌یه‌کی جوان و چاك (له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی نادروستی خوا نه‌ناسانه‌وه).
(6) به‌ڕاستی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه، قیامه‌ت به‌دوور ده‌بینن، به‌دووری ده‌زانن.
(7) ئێمه‌ش، زۆر به‌نزیکی ده‌زانین (چونکه خوا خۆی به‌دیهێنه‌ری کاته).
(8) ڕۆژێك دێت، ئاسمان وه‌ك کانزایه‌کی تواوه‌ی لێ دێت (یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر).
(9) کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شی کراوه (فشۆڵ ده‌بن).
(10) دۆستی گیانی به‌گیانی له یه‌کدی ناپرسنه‌وه، که‌س نایپه‌رژێته سه‌رکه‌س، به‌ڵکو هه‌رکه‌س خه‌می خۆیه‌تی.