(12) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئافره‌تانی ئیماندار هاتن بۆ لات و په‌یمانیان پێدایت که: هیچ جۆره هاوه‌ڵێك بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ن، دزی نه‌که‌ن، زینا نه‌که‌ن، ڕۆڵه‌کانی خۆیان نه‌کوژن، هیچ جۆره بوختانێک نه‌که‌ن له‌نێوان ده‌ست و پێی خۆیاندا (واته دووره په‌رێزبن له هه‌موو جۆره خیانه‌تێک) و فه‌رمانبه‌ردارت بن له هه‌موو چاکه‌یه‌کداو یاخی نه‌بن لێت، جا ئه‌وه تۆ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ببه‌ستن و له خوا داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(13) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پشت مه‌به‌ستن به‌که‌سانێك خوا خه‌شمی لێ‌گرتوون و دۆستایه‌تیان مه‌که‌ن، بێگومان ئه‌وانه نا‌ئومێد و بێ هیوا بوون له پاداشتی قیامه‌ت، هه‌روه‌کو کافران، نا‌ئومێد بوون له گه‌ڕانه‌ی نیشته‌جێکانی گۆڕستان.
(1) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه.
(2) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بۆچی شتێک ده‌ڵێن و ئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانه؟
(3) خه‌شم و ڕقێکی گه‌وره‌یه لای خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێن و نایکه‌ن.
(4) به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆس ده‌وێت که ده‌جه‌نگن له‌پێناو ڕێبازی خوادا به‌یه‌ك ڕیزو یه‌ك پارچه و یه‌ك دڵ، چونکه هه‌روه‌ك کۆشکێکی به‌رزی قایمی داڕێژراون به قوڕقوشم.
(5) بیریان نخه‌ره‌وه، کاتێك که مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئێوه بۆچی ئازاری ڕۆح و دڵم ده‌ده‌ن، له کاتێکدا بێگومان ده‌زانن که من پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌کراوی خوام بۆتان، جا کاتێك ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا، خوایش دڵه‌کانیانی له‌خشته برد‌و مۆری پێدا نا، چونکه خوا ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبار‌و له‌سنوور ده‌رچوو ناکات.