(1) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مه‌که‌نه دۆستی گیانی به‌گیانی، له‌کاتێکدا خۆشه‌ویستی و سۆزی خۆتانیان بۆ ده‌رده‌برن، به‌ڕاستی ئه‌وان بێ باوه‌ڕیش بوون به‌وه‌ی له لایه‌ن خواوه بۆتان هاتووه، ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رو ئێوه‌ش ده‌رده‌که‌ن له مه‌ککه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌خوای په‌روه‌ردگارتان، (ئه‌مه‌م به‌گوێ بکه‌ن) ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌رچوون بۆ تێکۆشان له پێناوی من و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی مندا، به‌نهێنی خۆشه‌ویستی خۆتانیان پێده‌گه‌یه‌نن، له‌کاتێکدا من ئاگادارم به‌وه‌ی شاردوتانه‌ته‌و و به‌وه‌ش که ئاشکراتان کردووه، جا هه‌ر که‌س له ئێوه کاری وا‌بکات ئه‌وه به‌ڕاستی ڕێبازی ڕاستی ون کردووه.
(2) هه‌ر کاتێك خوانه‌ناسان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت و ئێوه‌یان ده‌ست بکه‌وێت، ئه‌وه ده‌بنه دوژمنتان و ده‌ست و زمانیان به‌خراپه درێژ ده‌که‌ن بۆتان (به‌هه‌رچی بۆیان بکرێت) ئه‌وانه پێیان خۆش بووه و ئاواتیان خواستووه که ئێوه له ئایینه‌که‌تان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه.
(3) خزمان و ڕۆڵه‌کانتان هه‌رگیز فریاتان ناکه‌ون، چونکه له ڕۆژی قیامه‌تدا له یه‌کتان جیاده‌کاته‌وه، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
(4) ئه‌ی ئیمانداران، به‌ڕاستی له ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون نموونه‌یه‌کی چاکتان خراوه‌ته به‌رچاو، کاتێك که به قه‌ومه‌که‌ی خۆیانیان وت: دوای ساڵه‌ها بانگه‌واز، ئێمه به‌رین له ئێوه و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه باوه‌ڕمان به‌و دین و ئاینه‌ی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها ده‌هێنن، جگه له‌و به‌ڵێنه‌ی ئیبراهیم دای به باوکی و وتی: بێگومان داوای لێخۆش‌بوونت بۆ ده‌که‌م، ده‌سه‌ڵاتی خوایشم نیه ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێكت به‌سه‌ر بهێنێت، ئینجا وتی: په‌روه‌ردگارا، هه‌ر پشتمان به تۆ به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای تۆش گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای تۆیه.
(5) په‌روه‌ردگارا مه‌مانکه به‌مایه‌ی گومڕایی بۆ ئه‌وانی بێ باوه‌ڕ بوون، لێشما خۆش ببه په‌روه‌ردگارمان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.