(6) سوێند به خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و ژیانی ئیبراهیم و ئه‌واندا نموونه و پێشه‌نگێگی چاک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاویان لێ بکه‌ن، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ئاوات و ئومێدی ڕه‌زامه‌ندی خوایه‌و له ڕۆژی دوایی ده‌ترسێت و حسابی بۆ ده‌کات، جا ئه‌وه‌ش که پشت هه‌ڵده‌کات و شوێن ڕێبازی ئه‌وان ناکه‌وێت ئه‌وه بابزانێت خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات چونکه خوا هه‌ر خۆی بێنیازه و شایسته‌ی هه‌موو جۆره سوپاسێکه.
(7) نزیکه خوا خۆشه‌ویستی و سۆز به‌رپا بکات له نێوان ئێوه و ئه‌وانه‌دا که دوژمنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ کردن له‌وان و هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن، هه‌میشه خوا به ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه چاوپۆشی له ڕابوردوو ده‌کات.
(8) دڵنیاش بن که خوا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناکات که چاك ڕه‌فتاری و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا جه‌نگیان دژ نه‌کردون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌کردون و له شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌کردون، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.
(9) به‌ڕاستی خوا ته‌نها قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ده‌کات که پشتیوانیی بکه‌ن له‌وانه‌ی که جه‌نگیان به‌رپا کرد دژی ئاین و ده‌ریان کردن له شوێنه‌واری خۆتان و پشتیوانی ئه‌وانیان کرد ڕۆڵیان هه‌بوو له ده‌رکردنتاندا، ئه‌وه‌ش پشتیوانیان لێ بکات و خۆشی بوێن، جا ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
(10) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ئافره‌ته ئیمانداره‌کان کۆچ ده‌که‌ن و دێن بۆ لاتان تاقیان بکه‌نه‌وه‌و به‌وردیی پرسیاریان لێ بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌کۆچ و هۆی هاتنه‌که‌یان، خوا ئاگاداره به ئیمانه‌که‌یان، جا ئه‌گه‌ر زانیتان باوه‌ڕدارن، ئه‌وه مه‌یانگێڕنه‌وه بۆ لای مێرده بێ باوه‌ڕه‌کانیان، نه ئه‌م ئافره‌ته حه‌ڵاڵی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن، نه‌ئه‌و بێ باوهڕانهش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌م ئافره‌ته ئیماندارانه، ئه‌و ماره‌ییه‌ی مێرده کافره‌کانیان خه‌رجیان کردووه بۆیان بگێڕنه‌وه، ئیتر هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کیش له‌سه‌رتان نیه ئه‌و ئافرته ماره بکه‌ن کاتێك ماره‌ییان بده‌نێ، ئافره‌تانی کافرمه‌هێڵنه‌وه لای خۆتان، واته ماره‌یان مه‌که‌ن، ئێوه‌ش ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکتان کردووه له ئافره‌تێکی کافردا داوای بکه‌نه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکیان کردووه له ئافره‌تێکی ئیمانداردا با داوای بکه‌نه‌وه، ئائه‌وه حوکم و فه‌رمانی خوایه، که خۆی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانتاندا، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زانا و دانایه.
(11) خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێك یان هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو کافران، له‌وه‌ودوا جه‌نگ له نێوان ئێوه و کافراندا به‌رپابوو و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا، ئێوه له ده‌ستکه‌وتی ئه‌و جه‌نگه زه‌ره‌ری ئه‌و ئیماندارانه ببژێرن که خێزانه‌کانیان ڕۆشتوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه بڕوادارن پێی.