(10) ئه‌وانه‌ش که به شوین کۆچبه‌ران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئه‌مه دۆعا و نزایانه و به‌رده‌وام) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت.
(11) ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی که دووڕوو بوون و به‌برا بێباوه‌ڕه‌کانیان له خاوه‌ن کتێب ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ربکرێن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رده‌چین، هه‌رگیز دژی ئێوه به‌قسه‌ی که‌س ناکه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر جه‌نگتان دژ بکرێت ئێمه پشتیوانی‌تان لێ ده‌که‌ین، به‌مه‌رجێک؛ خوا خۆی شایه‌ته که ئه‌وانه بێگومان درۆزنن.
(12) سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ده‌ربکرێن له‌گه‌ڵیاندا ده‌رناچن و ئه‌گه‌ر جه‌نگیان دژبکرێت، پشتیوانی‌یان لێناکه‌ن و ئه‌گه‌ر پشتیوانیشیان لێکردن، دوای تاوێک پشت هه‌ڵده‌که‌ن و پاشان سه‌رکه‌وتوو نابن.
(13) به‌ڕاستی ئێوه‌ی ئیماندار ترستان زیاتره له دڵ و ده‌روونیاندا تا خوای گه‌وره، چونکه بێگومان ئه‌وانه که‌سانێکی ناحاڵی و تێ نه‌گه‌یشتوون (هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکێدان).
(14) هۆزی جووله‌که هه‌رگیز به‌یه‌ک پارچه‌یی نا‌وێرن دژی ئێوه بجه‌نگن، مه‌گه‌رله شوێنی قایم و قه‌ڵای سه‌ختدا، یان له پشتی دیواری به‌رزو قایمه‌وه، چونکه ئه‌و جووانه نێوانیان زۆر ناخۆشه و چاره‌ی یه‌کتریان ناوێت، هه‌رچه‌نده وا ده‌زانیت یه‌کپارچه‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا دڵه‌کانیان دوورن له یه‌که‌وه، چونکه ئه‌وانه ژیر و هۆشمه‌ند نین.
(15) نموونه‌یان وه‌ك نموونه‌ی بێباواڕانی ئه‌م نزیکانه وایه (که له جه‌نگی به‌دردا) به‌ئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان گه‌یشتن، له قیامه‌تیشدا سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه.
(16) (نێوانی دووڕووه‌کان له گه‌ڵ جووه‌کان) وه‌ك شه‌یتان وایه که هانی ئاده‌میزاد ده‌دات له ڕێی خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌وه؛ پێی ده‌ڵێت: وه‌ره کافربه (به جوانکردنی هه‌موو جۆره تاوانێک که خوا پێی ناخۆشه)، جا کاتێك که کافر بوو (واته ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجام دا که شه‌یتان پێی ڕازیه) پێی ده‌ڵێت: به‌ڕاستی من به‌ریم له تۆ من له په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌ترسم!!.