(17) سه‌رئه‌نجامی هه‌ردووکیان (شه‌یتان و ئاده‌میزادی کافر) ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه، به‌نه‌مریی ده‌مێننه‌و، ئه‌وه‌ش پاداشتی سته‌مکارانه.
(18) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خواناس و پارێزکاربن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن، با هه‌موو که‌سێك سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(19) نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌و که‌سانه بن که خوایان فه‌رامۆش کرد، شوێنی به‌رنامه‌که‌ی نه‌که‌وتن، خوایش ئه‌وانی له بیر خۆیان برده‌وه، ئه‌وانه له سنوور ده‌رچوو تاوانباره‌کانن.
(20) (بێگومان) نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ وه‌ك به‌هه‌شتیه‌کان نین، چونکه هه‌ر به‌هه‌شتیه‌کان سه‌رفرازو کامه‌ران و به‌خته‌وه‌رن.
(21) ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێك، ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو، ورد‌و و خاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له ترسی فه‌رمانی خوا، له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و ژیرییان بخه‌نه کار و شوین قورئانی پیرۆز بکه‌ون.
(22) خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه زانایه به هه‌موو نهێنی و ئاشکراکان، ئه‌و خوایه به‌خشنده و میهره‌بان و دلۆڤانه کانگای ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
(23) خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه پاشای هه‌موو بوونه‌وه‌ره، پاك و بێگه‌ردو پوخته، ئاشتی خواز و ئاشتی په‌روه‌ره، ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه، ده‌سه‌ڵاتداره و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌تی، باڵاده‌سته، خاوه‌نی خێری بێسنووره، گه‌وره‌یه و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێت، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌یه له‌وه‌ی تینه‌گه‌یشتوان شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
(24) هه‌ر ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌رو دروستكاره، (له نه‌بوون هه‌رچی بۆی به‌دی ده‌هێنێت)، نه‌خشه و وێنه کێشه‌ره، ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کان، هه‌مووی شایسته‌ی ئه‌ون، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ستایشی ئه‌و ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.