(12) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خۆتان زۆر بپارێزن له‌گومانی خراپ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق وایه له‌هه‌موو گومانێک خۆپارێزبین) به‌شوێن که‌مو کووڕیی و عه‌یب و عاری یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌که‌ن و له‌پاش مله‌باسی یه‌کتری به‌خراپ مه‌به‌ن، ئایا که‌ستان خۆشی دێت له‌وه‌ی گۆشتی برای خۆی به‌مردوویی بخوات؟! دیاره کاری واتان زۆر پێ سه‌خت و ناخۆشه، ده‌ی که‌واته‌له‌خوا بترسن و پارێزگار بن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێت و میهره‌بانه بۆتان.
(13) ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردووه (که‌باوکه‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه) و کردوومانن به‌چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه... به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه، بێگومان خوا زانا‌و ئاگایه به‌هه‌مووان.
(14) هه‌ندێک له‌بیابان نشینه عه‌ره‌به‌کان وتیان: باوه‌ڕمان هێناو و موسڵمانین، پێیان بڵێ: نه‌خێر، باوه‌ڕتان نه‌هێناوه، به‌ڵام بڵێن: به‌ناچاری موسوڵمان بووین، هێشتا باوه‌ڕ نه‌چۆته ناو دڵه‌کانتانه‌وه و تیایدا جێگیر نه‌بووه (چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که‌باوه‌ڕ بهێنن)، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بن، ئه‌وه‌خوای گه‌وره‌له‌پاداشتی چاکه‌کانتان هیچ که‌م ناکاته‌وه، چونکه‌به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(15) بێگومان ئیماندارانی ڕاست ئه‌وانه‌ن که‌باوه‌ڕیان به‌خواو پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه و پاشان نه‌که‌وتوونه‌ته‌هیچ گومان و دوودڵیه‌که‌وه، به‌خۆیان و سه‌رو ماڵیشیانه‌وه تێکۆشاون له‌پێناوی ئاینی خوادا، ته‌نها ئا ئه‌وانه‌ڕاستن.
(16) ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئایا ئێوه خوای گه‌وره‌له‌ئاینی خۆتان ئاگادار ده‌که‌ن و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن، له حاڵێکدا خوا زانایه به‌هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، خوا به‌هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگاداره؟!
(17) ئه‌وانه‌منه‌ت ده‌که‌ن به‌سه‌ر تۆدا که‌گوایه موسڵمان بوون، پێیان بڵێ: منه‌ت مه‌که‌ن به‌سه‌رمدا له‌سه‌ر موسڵمان بوونه‌که‌تان، به‌ڵکو خوا منه‌ت ده‌کات به‌سه‌ر ئێوه‌دا که‌هیدایه‌تی داون بۆ ئیمان و باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
(18) بێگومان خوا نهێنی و شاراوه‌کانی ئاسمان و زه‌وی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجانی ده‌ده‌ن.