(29) محمد (صلى الله عليه وسلم) ڕه‌وانه‌کراوی خوایه، ئه‌وانه‌ش که‌له‌خزمه‌تیدان و شوێنی که‌وتوون توند و تیژن به‌رامبه‌ر بێ باوه‌ڕان و به‌به‌زه‌یی و میهره‌بانن له‌نێوان خۆیاندا، ده‌یانبینیت سه‌رگه‌رمی نوێژ و خواپه‌رستین، کڕنۆش و سوژده‌ده‌به‌ن، هه‌رده‌م ئاواتیان به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی و پایه به‌رزی یه له‌لای خوا، نیشانه‌ی چاکی و پاکییان له‌ناوچه‌وانیاندا دیاریه‌و ده‌دره‌وشێته‌وه له‌ئه‌نجامی سوژده‌بردن و خوا په‌رستییاندا، جا ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌وه‌نموونه‌و پێناسه‌یانه له‌ته‌وراتدا، نموونه‌و پێناسه‌شیان له‌ئینجیلیشدا وه‌ک ڕوه‌کێک وایه که‌له‌سه‌ره‌تاوه‌چه‌که‌ره‌بکات، جا چه‌که‌ره‌که‌ی به‌هێز کردبێت، پاشان ئه‌ستوور ببێت و ڕابوه‌ستێت له‌سه‌ر قه‌ده‌که‌ی، ئه‌وه‌نده‌زوو پێ بگات کشتیاره‌کان سه‌رسام بکات و پێیان سه‌یر بێت: چۆن وا پێگه‌یی؟! چۆن ئاوا خۆی گرت؟! ئه‌م پێناسه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه خوا کافران داخ له‌دڵ بکات، جا خوای به‌ده‌سه‌ڵات به‌ڵێنی به‌وانه‌داوه‌که‌باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌له‌وان: که‌لێخۆشبوون و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووریان پێببه‌خشێت.
(1) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پێشی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌که‌ون له‌بڕیار و پێشنیاردا له‌خوا بترسن و پارێزکاربن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا بیسه‌ره بهگوفتارتان، زانایه به‌نیازو نهێنیه‌کانتان.
(2) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌نگتان به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌رز مه‌که‌نه‌وه‌له‌کاتی گفت‌و گۆدا، قسه‌بێ په‌رده‌مه‌که‌ن له‌خزمه‌تیدا، نه‌وه‌کو کرده‌وه‌کانتان پووچ بێته‌وه و هه‌ستیشی پێ نه‌که‌ن.
(3) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌نگیان هێواش ده‌که‌نه‌وه‌له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا، ئه‌وانه‌ئه‌و که‌سانه‌ن که‌خوای گه‌وره‌دڵه‌کانیانی زاخاو داوه‌بۆ ته‌قواو خواناسین، ئه‌وانه‌لێ خۆشبوون و پاداشتی گه‌وره‌و گرانبه‌ها بۆیان ئاماده‌یه.
(4) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌کان بانگت ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌زۆربه‌یان نه‌فامن و ژیری وه‌رناگرن (چونکه‌ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی دروستیان له‌و بواره‌دا ڕه‌چاو نه‌کردووه).5. وَڵوْ ڕَنَّهُمْ ێَبَرُوا حَتَّى تَخْرُجَ إِڵیْهِمْ ڵكَانَ خَیْرًا لَّهُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ ڕَّحِیمٌ: خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌خۆگربوونایه، تا ده‌چویته ده‌ره‌وه‌بۆ لایان، ئه‌وه‌چاکتر و ڕه‌واتر بوو بۆیان خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه، (ده‌کرێت ئه‌م چوار ئایه‌ته ڕێنموویی بێت بۆ سه‌رجه‌م ئیمانداران، تا ڕێزی پێشه‌واکانیان بگرن).