(8) ئایا درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستی، یا شێت بووه؟! (نه‌خێر..!!) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت نیه، له سزای سه‌ختا ده‌بێ ژیان به‌رنه‌سه‌ر (چونکه له‌دنیادا) زۆر گومڕاو سه‌رلێشێواوبوون.
(9) ئایا ئه‌وه نابینن چی ده‌وری داون له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، سه‌رنجی به‌رده‌میان ناده‌ن؟! ئاوڕێك لو دواوه ناده‌نه‌وه؟! ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ناخی زه‌ویدا نوقمیان ده‌که‌ین، یان پارچه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا به‌رده‌ده‌ینه‌وه، ئا له‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌دا نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرا هه‌یه بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌ك که دڵی لای خوا بێت و هۆشی لای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وبێت.
(10) (ئێمه) ڕێزێك و بایه‌خێکی زۆرمان به‌خشیوه به داود (فه‌رمانمان داوه که): ئه‌ی کێوه‌کان و باڵنده‌کان (ته‌سبیحات و سرودی ستایشی) له‌گه‌ڵدا بڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان بۆ نه‌رم کردووه (وه‌کو (معجزة)یه‌ك تا پێداویستیه‌کانی به ئاسانی لێ دروست بکات).
(11) (هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێدا) که قه‌ڵغانی ده‌ره‌دامان دروست بکات، ئه‌ڵقه‌کانی به‌ڕێک و پێکی ڕێك بخات و له یه‌کیان تێهه‌ڵکێش بکات، (نه زۆر ته‌نك بێت و به‌رگه نه‌گرێت، نه زۆر سه‌نگین بێت و هه‌ڵگری بێزار بکات)، (هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێ دان): کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاشبن که من بینام به کار‌و کرده‌وه‌تان.
(12) بۆ سوله‌یمانیش بامان خسته ژێر فه‌رمانیه‌وه، به‌یانیان یه‌ك مانگه ڕێ ده‌ڕۆیشت و ئێواران یه‌ك مانگه ڕێ ده‌هاته‌وه، کانی مسیشمان بۆ توانده‌وه، له په‌رییانیش هه‌ندێکمان بۆ ڕاهێنا که له‌به‌رده‌ستیدا کار بکه‌ن به مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاری، جا ئه‌وه‌ی له فه‌رمانی ئێمه ده‌رچێت سزای دۆزه‌خی پێ ده‌چێژێت.
(13) سوله‌یمان هه‌رچی بویستایه، په‌رییه‌کان بۆیان دروست ده‌کرد، له شوێنی خوا په‌رستی و په‌یکه‌رو حه‌وزو مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌ی به‌جۆرێك که له جێگه‌ی خۆی دامه‌زراوه‌و ناجوڵێت. ئه‌ی نه‌وه‌و شوێنکه‌وتوانی داوود: ئێوه به کردار‌و گوفتار سوپاسگوزاربن، هه‌رچه‌نده که‌مێك له به‌نده‌کانم سوپاسگوزارن.
(14) کاتێ که بریاری مردنی (سوله‌یمانماندا، په‌رییه‌کان نه‌یانزانی که مردووه)، تا مۆرانه گۆچانه‌که‌ی کلۆر کرد، کاتێ که که‌وت ئه‌وسا په‌رییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ر غه‌یب زان و نهێنیزان بوونانیه ئاوا له کار‌و فرمانی ناخۆشدا به‌رده‌وام نه‌ده‌بوون، (هه‌ر که زانیان سوله‌یمان وه‌فاتی کردووه ده‌ستیان له کار هه‌ڵده‌گرت).