(32) ده‌سه‌ڵاتدارو زۆرداره‌کانیش به‌لاوازکراوو ژێرده‌سته‌کان ده‌ڵێن: بۆچی ئێمه ڕێگه‌ی هیدایه‌تمان لێبهستبوون و نه‌مانده‌هێشت دوای ئه‌وه‌ی که بۆتان هاتبوو؟! نا، وا نیه، خۆتان تاوانبار‌و تاوانکارن.
(33) (دووباره) لاوازکراو ژێرده‌سته‌کان به زۆردار‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌ڵێن: نا، وانیه، به‌ڵکو پیلان و نه‌خشه‌ی شه‌وانه ڕۆژ بوو که فه‌رمانتان پیاده‌داین که بڕوامان به خوا نه‌بێ و (شوێنی ڕێگه‌و ڕێبازی نه‌که‌وین)، هاوه‌ڵی بۆ بریار بده‌ین، (پاشان هه‌موان) په‌شیمانی له ده‌رونیاندا ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌تی کاتێك که) ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یان بینی که بۆیان ئاماده‌یه، (ئه‌وسا ئیتر) کۆت و زنجیرمان کرده گه‌ردنی ئه‌وانه‌ی که بێ‌بڕوا بوون، مه‌گه‌ر پاداشتیان له‌بری کار‌و کردوه‌کانیان نیه؟!.
(34) (ئێمه) بۆ هه‌ر شوێنێك (پێغه‌مبه‌رێکی) بێدارخه‌ره‌وه‌مان نه‌ناردووه، خۆشگوزه‌رانان نه‌یانووتبێ: ئێمه بڕوامان به‌م (بیروباوه‌ڕه) نیه که به‌ئێوه‌دا ڕه‌وانه‌کراوه!!.
(35) هه‌روه‌ها وتوویانه: ئێمه سامان و نه‌وه‌ی زۆرترمان هه‌یه (له‌ئیمانداران، دیاره که خوا ئێمه‌ی خۆش ده‌وێت!!)، ئێمه (له قیامه‌تدا) سزا‌و ئه‌شکه‌نجه نادرێین!!.
(36) (پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وه، په‌روه‌ردگاری منه که ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌سێك که بیه‌وێ، یان که‌می ده‌کاته‌وه‌و ته‌نگی ده‌کاته‌وه (بێگومان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به (نهێنی کاره‌کانمان) نازانن و په‌ی پێ نابه‌ن.
(37) (له‌ڕاستیدا) نه ماڵتان و، نه نه‌وه‌تان شتێك نین که ببنه هۆی نزیکبوونه‌وه‌تان له ئێمه، (یا ڕازیبوونی ئێمه لێتان)، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجامده‌ده‌ن (ئه‌وانه نزیکن له ئێمه‌وه‌و ڕێزیان لای ئێمه هه‌یه) ئا ئه‌وانه پاداشتیان چه‌ند به‌رابه‌ره به‌هۆی کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش له کۆشك و ته‌لاره‌کانی (به‌هه‌شتدا) به ئاسودیی و ئارامیی و خۆشیی، ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
(38) ئه‌وانه‌س که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن (تا به‌ربه‌ست بخه‌نه ڕێی) ئایه‌ته‌کان ئێمه، ئا ئه‌وانه بۆ ناو سزا‌و ئازار ڕاپێچ ده‌کرێن.
(39) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌س له به‌نده‌کانی یا لێی ده‌گرێته‌وه، ئێوه‌ش هه‌ر شتێك ده‌به‌خشن ئه‌و زاته پێتان ده‌به‌خشێته‌وه (هه‌ندێك جار له دینادا، پاداشتی قیامه‌تیش با بوه‌ستێت)، چونکه ئه‌و خوایه چاکترین ڕزق و ڕۆزیی به‌خشه.