(21) سوێند به‌خوا ئێمه تاڵاو له دنیادا ده‌که‌ین به‌گه‌رویاندا، بێجگه له سزای ڕیشه‌که‌نکردنیان، بۆئه‌وه‌ی هۆش و بیربکه‌نه‌وه‌و بیرێك بکه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان.
(22) جا کێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره که به فه‌رمووده‌کانی خوا یاداوه‌ری و ئامۆژگاری کرابێت، پاشان پشتی لێ هه‌ڵکربێت و گوێی پێنه‌دات، به‌ڕاستی ئێمه تۆڵه له تاوانبار‌و تاوانکاران ده‌ستێنین.
(23) سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا، تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ گومانت نه‌بێت له دیداری موسا‌و له‌وه‌ش که ته‌ورات له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌خشراوه به‌و، ئه‌و کاته ئێمه ته‌وراتمان کرد به ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
(24) پاشان که نه‌وه‌ی ئیسرائیل خۆگری و ئارامیان کرده پیشه‌یان کردمانن به پێشه‌واو ده‌سه‌ڵاتمان پێبه‌خشین، ئه‌و کاته دڵنیایی و بڕوایه‌کی ته‌واویان هه‌بوو به ئایه‌ته‌کانی ئێمه (شایسته‌ی ئه‌و ڕێزه بوون).
(25) به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی (دوای ئه‌وه‌ی که بوونه چه‌نده‌ها ده‌سته و گرۆ) له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌یه‌ك جیایان ده‌کاته‌وه، چاك و خراپیان دیاری ده‌کات له‌و شتانه‌دا که‌وا ئه‌وان کێشه‌یان تێدا ده‌کرد و ڕووبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بوونه‌وه و به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستانه‌وه.
(26) ئایا ئه‌وه په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن له‌وه‌ی: ئێمه پێش ئه‌مان چه‌نده‌ها جیل و نه‌وه‌مان له‌ناوبردوه، به‌ناو ماڵه‌کانیاندا دێن و ده‌چن، به‌ڕاستی ئا له‌و دیمه‌نانه‌دا به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه، ئایا ئه‌وه نابیستن؟!
(27) ئایا سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی چۆن ئێمه ئاوکێش ده‌که‌ین و ده‌یبه‌ین بۆ زه‌وی وزاری وشك و بێ ڕوه‌ك جا به‌و ئاوه ڕوه‌ك و گژوگیا ده‌رده‌هێنین که ماڵاتیان و خۆیشیان لێی ده‌خۆن، ئایا ئه‌وه نابینن و سه‌رنج ناده‌ن؟!
(28) بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: باشه، ئه‌وه که‌ی ئه‌م جیاکردنه‌وه و سه‌رکه‌وتنی ئیمانداره پێش دێت، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
(29) ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژی جیاکردنه‌وه و سه‌رکه‌وتنی ئیمان، باوه‌ڕهێنانی کافران هیچ سوودی نابێت بۆیان، هیچ مۆڵه‌تیشیان نادرێت (په‌شیمانییش سوودی نابێت).
(30) جا تۆ ڕوویان لێ وه‌رگێڕه و گوێیان مه‌ده‌رێ، به‌ڵکو چاوه‌ڕوان به، به‌ڕاستی ئه‌وانه چاوه‌ڕوانن!!