(12) ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێك ئه‌و تاوانبارانه (که باوه‌ڕیان به‌زیندوو بوونه‌وه نه‌بوو) خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕن له‌به‌رده‌م دادگای خواییدا، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه ئیتر به‌چاوی خۆمان بینیمان، به گوێی خۆمان بیستمان ئه‌وه‌ی بڕوامان پێی نه‌بوو، ئێسته‌ش ئێمه بگێڕه‌وه بۆ دنیا مه‌رج بێت هه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌ین، ئێمه ئێسته ته‌واو دڵنیاین..!!
(13) بێگومان ئه‌گه‌ر بمانوویستایه هه‌موو که‌سێکمان هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کرد (به‌ناچاری و به‌بێ ویستی خۆیان)، به‌ڵام بڕیاری من ئه‌وه‌یه (که ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان سه‌ربه‌ست و سه‌رپشك و ئازاد بکه‌م، سه‌رئه‌نجامیش) هه‌ر دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له په‌ریه‌کان و له خه‌ڵکی تێکرا، (له‌وانه‌ی بڕوایان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانی نه‌بوو).
(14) ده‌ی که‌واته بچێژن ماده‌م ئێوه ئه‌م ڕۆژه‌تان فه‌رامۆش کرد، ئێمه‌ش به‌ڕاستی ئێوه پشتگوێ ده‌خه‌ین، بچێژن ئێش و سزای نه‌بڕاوه، له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌تانکرد.
(15) به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه بڕوا به ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌هێنن، کاتێك یاداوه‌ری ده‌کرێن پێی، خێرا سوژده ده‌به‌ن ته‌سبیحات و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وانه به هیچ شێوه‌یه‌ك فیزیان نیه و خۆیان به‌گه‌وره نازانن.
(16) (ئه‌و ئیمانداره به‌خته‌وه‌رانه) نێوانیان خۆش نیه له‌گه‌ڵ ڕاکشان له جێگه‌و ڕێگه‌و ڕێگه‌ی گه‌رم و نه‌رما (واته به‌نوێژو خواپه‌رستی به‌شێکی شه‌و ده‌به‌نه سه‌ر)، هه‌میشه نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان ڕوو به په‌روه‌ردگاریانه له خه‌شم و قین و دۆزه‌خی ده‌ترسن، ئاواتی ڕه‌زامه‌ندی و به‌هه‌شتیان هه‌یه و له‌و ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریه‌ی پێمه‌ن به‌خشیوون ده‌به‌خشن.
(17) جا هیچ که‌س له‌و به‌خته‌وه‌رانه نازانێت چی بۆهه‌ڵگیراوه وشاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆر لای په‌روه‌ردگاری، که چاوان پێی گه‌ش ده‌بنه‌وه و به‌دیتنی شاد ده‌بن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و پاکیاندا که ئه‌نجامیان ده‌دا.
(18) ئایا ئه‌و که‌سه‌ی ئیماندار بوو بێت وه‌ك ئه‌و که‌سه‌یه که تاوانبار بوو بێت؟ وه‌ك یه‌ك نین...
(19) به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، شوێنیان باخچه‌کانی به‌هه‌شته (که بۆ هه‌میشه جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و حه‌سانه‌وه‌یانه)، هه‌ر له‌وێ داده‌به‌زن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌یانکرد.
(20) ئه‌وانه‌ش تاوانبار یاخی بوون، شوێنیان ناو ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر کاتێك ویستیان لێی ده‌رچن، ده‌گێڕدرێنه‌وه بۆ ناوی، پێیان ده‌وترێت: بچێژن سزای ئه‌و ئاگره‌ی که بڕواتان پێی نه‌بوو.