هذه هي الواجهة المخصصة للطباعة ، يمكنك الإستفادة من كافة مميزات المشروع عبر الواجهة الرئيسية
This is a printable version, to view full-featured version switch to the Main interface
سورة Sura   قريش   Quraish
الصفحة Page 602
(1) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوڕه‌یش هۆگر بووه‌و...
(2) خوی گرتووه به کاروانی زستانه‌ی (یه‌مه‌ن)و کاروانی هاوینه‌ی (شام) بۆ بازرگانی و (دابین کردنی بژێوی).
(3) که‌واته با په‌روه‌ردگارو خاوه‌نی ئه‌م ماڵه پیرۆزه (که‌عبه‌) بپه‌رستن.
(4) ئه‌و زاته‌ی له‌برسێتی ڕزگاری کردن و خۆراکی پێبه‌خشین و له ترس و بیمی (جه‌رده و ڕێگران) پاڕاستوونی و ئاسایشی بۆ دابین کردوون.

(1) ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌و که‌سه‌ی ئاینی خوا به درۆ ده‌زانێت؟!
(2) که‌وابوو ئه‌و جۆره که‌سه ئه‌وه‌یه که پاڵ به هه‌تیوه‌وه ده‌نێت و پیایدا هه‌ڵده‌شاخێت.
(3) هانی که‌سیش نادات تا خواردن و خۆراك ببه‌خشێت به هه‌ژارو نه‌داران.
(4) جا هاوارو واوه‌یلا بۆ نوێژگه‌رانێك...
(5) ئه‌و نوێژگه‌رانه‌ی گوێ ناده‌ن به نوێژه‌کانیان و کارکردی نیه له‌سه‌ریان و دڵی ناده‌نێ و لێی غافڵن...
(6) ئه‌وانه‌ی که ڕیا بازن و به ڕووکه‌ش نوێژ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌ربخه‌ن و (ئیمانداران بخه‌ڵه‌تێنن).
(7) (هه‌میشه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ) قه‌ده‌غه کردنی هه‌موو چاکه‌‌و یارمه‌تی و کۆمه‌کی و هاوکاریه‌ك.

(1) به‌ڕاستی ئێمه خێر و چاکه و خۆشی (هه‌ر دوو جیهان و ناوبانگی چاکه‌ی‎) تۆمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) بێ ئه‌ندازه و بێ سنور کردوه (له هه‌موو جه‌رخ و زه‌مانێکدا).
(2) که‌واته نوێژ ته‌نها له‌به‌ر خوا و بۆ خوا و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت ئه‌جام بده‌و قوربانیش بکه (هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت).
(3)

آيــــات - القرآن الكريم Holy Quran - مشروع المصحف الإلكتروني بجامعة الملك سعود

هذه هي النسخة المخففة من المشروع - المخصصة للقراءة والطباعة - للاستفادة من كافة المميزات يرجى الانتقال للواجهة الرئيسية
This is the light version of the project - for plain reading and printing - please switch to Main interface to view full features