(6) سوێند به‌وانه هه‌مووی، به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له ئاستی په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناسوپاس و حه‌ق نه‌ناسه.
(7) خۆیشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی، (ڕۆژی قیامه‌ت دان به که‌مته‌ر خه‌می خۆیدا ده‌نێت).
(8) بێگومان ئاده‌میزاد له خۆشه‌ویستی ساماندا زۆر به‌تین و هه‌ڵپه‌یه (که ده‌ستی لێی گیربوو ڕه‌زیل و ڕژد و چرووکه).
(9) ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه نازانن چی پێش دێت کاتێك له گۆڕه‌کان هێنرانه ده‌ره‌وه‌و (زیندوو کرانه‌وه)؟!
(10) هه‌رچیش له سینه‌کاندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له (کارنامه‌کاندا) به تۆمار کراوی ئاشکرا کران و خرانه به‌رده‌ست!!
(11) به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاریان له‌و ڕۆژه‌دا ئاگادار‌و شاره‌زایه پێیان (به‌وردی ده‌پرسێته‌وه).
(1) (یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت) واته: ئه‌و گرمه‌یه‌یی دڵان ده‌له‌رزێنێت.
(2) ئاخۆ_القارعه_چی بێت؟
(3) (تۆ ئه‌ی ئینسان) چی فێری کردویت که_القارعه_چی یه!!
(4) ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی وه‌کو په‌پووله‌ی سه‌رگه‌ردان په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه.
(5) کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شیکراوه‌یان لێ دێت (سووك ده‌بن و چاڵ و چۆڵیان پێ پڕ ده‌کرێته‌وه).
(6) جا ئه‌وه‌ی ته‌رازووی خێری سه‌نگین بێت.
(7) ئه‌وه له بارودۆخێکی خۆش و ئاسووده‌دا ژیان ده‌باته سه‌رو زۆر پێی ڕازیه.
(8) ئه‌وه‌ش ته‌رازووی (خێر‌و چاکه‌ی) سووك بێت (گوناهی زۆر بێت).
(9) ئه‌وه دایکی ئه‌و دۆزه‌خه (باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه)
(10) جا تۆ چووزانی (هاویه) چیه؟!
(11) ئاگرێکی زۆر سوتێنه‌رو بڵێسه‌داره (هه‌رگیز خامۆش نابێت و تینی که‌م ناکات و له کۆڵی نابێته‌وه).
(1) (خه‌ڵکینه!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
(2) تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه).
(3) واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه).
(4) دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.
(5) واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
(6) سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنهرو پڕ له ئازار‌و ناسۆره).
(7) دووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه).
(8) پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه).