(13) ئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای خوانه‌ناس) به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات.
(14) ئایا نه‌یزانیووه که خوا ده‌یبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی)؟!
(15) نه‌خێر.. سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌دات و کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت)، ئێمه پێشه سه‌ری ده‌گرین (بۆ دۆزه‌خ کێشی ده‌که‌ین).
(16) ئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره (پێشه سه‌ر: جێگه‌ی بیر کردنه‌وه‌و تێفکرانه).
(17) ئینجا وازی لێبهێنه، با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی ئیمانداران).
(18) ئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (تا تۆڵه‌ی لێ بسێنن و له دۆزه‌خ توندی بکه‌ن).
(19) نه‌خێر به‌گوێی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌که، تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژ‌و سوژده ببه‌و به به‌ندایه‌تی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه.
(1) ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
(2) جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.
(3) شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیبادهت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).
(4) له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).
(5) ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
(1) ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نی کتێبه‌کان له‌گه‌ڵ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران، وازیان له بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان هێنا، هه‌تا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نه‌هات (ده‌رباره‌ی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ر).
(2) (ئه‌ویش) پێغه‌مبه‌رێکه له‌لایه‌ن خواوه کتێب و نامه‌ی پاك و بێگه‌ردیان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه (که قورئانه).
(3) چه‌نده‌ها په‌یامی پڕ له ڕێنموویی به نرخی له توێدا هه‌یه.
(4) جا خاوه‌ن کتێبه‌کان ده‌سته ده‌سته‌و پارچه پارچه نه‌بوون، دوای ئه‌وه نه‌بێت که به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هات (ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رو قورئان).
(5) فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن و به‌پاکی و دڵسۆزی و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش به‌ڕێك و پێکی ئه‌نجام بده‌ن، زه‌کاتیش له ماڵ و سامانیان ده‌ربکه‌ن، ئه‌وه‌یه ئاینی نامه ڕاست و به‌نرخه‌کانی خوا.