(1) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن.. ئه‌و خوایه‌ی که پاشایه و شاهی شاهانه، پاك و بێگه‌ردو پوخته، باڵاده‌ست و دانه‌یه..
(2) هه‌ر ئه‌و زاته‌یه له‌ناو خه‌ڵکێکی نه‌خوێنده‌واردا پێغه‌مبه‌رێکی له خۆیان ڕه‌وانه کرد، ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌که‌ی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه و دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشکرا و نادیاریان پوخته ده‌کات، فێری قورئان و دانایی و شه‌ریعه‌تیان ده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌گوامڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردبوو.
(3) له‌ئاینده‌دا خه‌ڵکی تریش دێن (موسڵمان ده‌بن له گه‌ل و میلله‌تان) په‌یوه‌ست ده‌بن به‌مانه‌وه، بێگومان ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کار دروسته.
(4) ئه‌وه ڕێز‌و به‌هره‌یه‌کی خواییه ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سه‌ی که خوا خۆی ئاره‌زووی بکات و شایسته بێت، خوایش خاوه‌نی به‌خشش و به‌هره‌ی گه‌وره و بێسنووره.
(5) وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی که ته‌وراتیان درا به‌سه‌ردا تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن، پاشان هه‌ڵیان نه‌گرت و په‌یڕه‌ویان نه‌کرد، وه‌ك: گو‌ێدرێژێك وایه که باره کتێبێکی هه‌ڵگرتبێت، ئای که چه‌نده ناشیرینه وێنه‌و نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی خوایان به‌درۆ زانیووه و بڕوایان پێی نه‌بوو، بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی سته‌مکاران ناکات.
(6) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دینی جووله‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕواتان وایه، که به‌ڕاستی ئێوه دۆست و لایه‌نگری خوان، جگه له خه‌ڵکی تر، که‌واته داوای مردن بکه‌ن و ئاواتی مه‌رگ بخوازن، (تا له ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی دنیا ڕزگارتان ببێت و به به‌هه‌شت و دیداری په‌روه‌ردگار شاد ببن)!
(7) که‌چی ئه‌وانه هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئاواتی وا ناخوازن و مردن داوا ناکه‌ن، چونکه خۆیان ده‌زانن چیان ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، خوایش زانایه به کار‌و کرده‌وه‌ی سته‌مکاران.
(8) پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): به‌ڕاستی ئه‌و مردنه‌ی که ڕاده‌که‌ن له ده‌ستی هه‌ر یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت، له‌وه‌ودوایش ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ لای که‌سێك که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات به‌وه‌ی که ده‌تانکرد.