(12) هه‌ر دوو خۆره ده‌ریا وه‌کو یه‌ک نین، یه‌کێکیان ئاوی سازگار و خۆش، ئه‌وی تریان سوێر و تاڵ، له هه‌ردووکیان گۆشتی ئه‌ڕو تازه ده‌خۆن، جۆره‌ها شتی گرانبه‌ها (وه‌ک گه‌وهه‌رو مرواری و یاقووت و... هتد) ه‌رده‌هێنن و له‌به‌ری ده‌که‌ن و خۆتانی پێ ده‌ڕازێننه‌وه، ئینجا که‌شتییه‌کان ده‌بینیت ئاوه‌که له‌ت ده‌که‌ن و (به ئاسانی پیایدا ده‌ڕۆن) تا له به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگار به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزریش بن.
(13) (هه‌ر خوایه که): شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات، ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر‌و مانگی ڕامهێناوه، هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاری کراو له سووڕانه‌وه‌دایه، ئائه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه خاوه‌نی هه‌موو موڵک و به‌دیهاتووه‌کانه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی جگه له‌و هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن ولێ‌ی ده‌پارێنه‌وه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی توێکڵه ته‌نکه‌که‌ی ده‌وری ناو‌کی خورمانیش نین.
(14) خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گۆێیان لێتان نییه و نابیستن، ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه، ڕۆژی قیامه‌تیش حاشا ده‌که‌ن لێتان و له‌وه‌ی که به (خواتان) زانیوون، بێگومان که‌س نییه وه‌ک (خوا) ئاگا‌و زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نیت.
(15) ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه هه‌ژارو نه‌دارن و هه‌میشه ئاتاجی خوان، (له هه‌موو کات و شوێنێکدا و بۆ هه‌موو شتێک) هه‌ر ته‌نها خوایه که بێ نیازه و شایانی سوپاسه.
(16) ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئێوه له‌ناو ده‌بات و که‌سانی تر سه‌رله‌نوێ ده‌هێنێته کایه‌وه.
(17) ئه‌مه‌ش بۆ خوا زۆر کارێکی ئاسانه و (ئه‌نجامدانی هیچی پێ ناچێت).
(18) هیچ گوناهبارێکیش گوناهی که‌سانی تر هه‌ڵناگرێت (له قیامه‌تیشدا)ئه‌گه‌ر بارگرانێک (گوناهبارێک) هاوار له که‌سێک بکات تا باری سه‌رشانی سووک بکات هیچ باری سووک ناکات هه‌تا ئه‌گه‌ر خزمیشی بێت (جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ته‌نها ئه‌وانه بێ‌دار ده‌که‌یته‌وه که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له‌غه‌یب و په‌نهانیدا و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و گوفتارو کرده‌وه‌ی خۆی پاك بکاته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی سووده‌که‌ی بۆ خزمه‌تی، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.