(156) داواکارین که له دنیادا چاکه‌مان بۆ پێش بهێنیت و له قیامه‌تیشدا، ئێمه به‌ڕاستی ڕێنموویی کراوین بۆ لای زاتی تۆ، (خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا) فه‌رمووی: سزا‌و تۆڵه‌م تووشی که‌سێک ده‌که‌م که بمه‌وێت و (شایسته بێت)، ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیم هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، جا له‌مه‌ودوا ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌م تۆمار ده‌که‌م و بڕیار ده‌ده‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌قواو پارێزکاری ده‌که‌ن و زه‌کات ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش که باوه‌ڕی ته‌واو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌هێنن...
(157) ئه‌وانه‌ی که شوێنی ئه‌م (محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ره هه‌واڵده‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون ئه‌وه‌ی که (گاور‌و جوو، ناو‌و نیشانیان) ده‌ستیان ده‌که‌وێت نووسراوه لای ئه‌وان له ته‌ورات و ئینجیل‌دا، فه‌رمانیان پێده‌دات به‌چاکه‌و قه‌ده‌غه‌ی گوناهو خراپه‌یان لێده‌کات و هه‌رچیه‌ک پاک‌و چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌رام ده‌کات و ئه‌رکه قورس و سه‌نگینه‌کان له‌سه‌رشانیان لاده‌بات، ئه‌و کۆت و زنجیرانه‌ش که له‌سه‌ریان بوو لای ده‌بات (وه‌ک خۆ کۆشتن له‌کاتی ته‌وبه‌دا... هتد)، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه و پشتیوانیان لێکردوه و پشتگیریان کردووه و شوێنی ئه‌و نووره که‌وتوون (که قورئانه) و هاوڕێ له‌گه‌ڵیدا ڕه‌وانه کراوه، هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو ڕزگارن.
(158) (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رو فرستاده‌ی خوام بۆ ئێوه به‌گشتی، ئه‌و خوایه‌ی که هه‌ر بۆئه‌وه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت، جا که‌وابوو باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌و خوایه‌و به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، که هه‌واڵده‌رێکی نه‌خوێنده‌واره، (تاهیچ که‌س نه‌ڵێت پیاوێکی خوێنده‌وار بووه و خۆی قورئانی داناوه) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که خۆی باوه‌ڕ ده‌هێنێت به خوا‌و به فه‌رمووده‌کانی، ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕێنموویی وه‌رگرن.
(159) له قه‌ومی مو‌سا که‌سانێک هه‌ن (ژیر‌و هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به‌حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌و حه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی).