هذه هي الواجهة المخصصة للطباعة ، يمكنك الإستفادة من كافة مميزات المشروع عبر الواجهة الرئيسية
This is a printable version, to view full-featured version switch to the Main interface
سورة Sura   الأعراف   Al-A'raaf
قَالَ ادْخُلُوا فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُم مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ فِي النَّارِ ۖ كُلَّمَا دَخَلَتْ أُمَّةٌ لَّعَنَتْ أُخْتَهَا ۖ حَتَّىٰ إِذَا ادَّارَكُوا فِيهَا جَمِيعًا قَالَتْ أُخْرَاهُمْ لِأُولَاهُمْ رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ أَضَلُّونَا فَآتِهِمْ عَذَابًا ضِعْفًا مِّنَ النَّارِ ۖ قَالَ لِكُلٍّ ضِعْفٌ وَلَٰكِن لَّا تَعْلَمُونَ (38) وَقَالَتْ أُولَاهُمْ لِأُخْرَاهُمْ فَمَا كَانَ لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ (39) إِنَّ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَلَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّىٰ يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُجْرِمِينَ (40) لَهُم مِّن جَهَنَّمَ مِهَادٌ وَمِن فَوْقِهِمْ غَوَاشٍ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ (41) وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (42) وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ تَجْرِي مِن تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ ۖ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَانَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِيَ لَوْلَا أَنْ هَدَانَا اللَّهُ ۖ لَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ ۖ وَنُودُوا أَن تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (43)
الصفحة Page 155
(38) (ئه‌وسا خوا فه‌رمانیدا) و فه‌رمووی: ده بچنه ڕیزی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌وه که پێش ئێوه هه‌بوون (له‌گومڕاکان) له‌ده‌سته‌ی په‌ری و ئاده‌میزاده‌کان له‌ناو دۆزه‌خدا، هه‌ر کاتێک هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ک ده‌چنه ناوی نه‌فرین ده‌که‌ن له هاوئاین و هاو بیرانیان، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موویان کۆ ده‌کرێنه‌وه و به‌سه‌ریه‌کدا ده‌درێن له ناویدا، شوێنکه‌وته‌کان ڕوو به‌گه‌وره‌کانیان ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه ئێمه‌یان گومڕاکرد، ده تۆش له‌ناو دۆزه‌خدا سزای دوو به‌رامبه‌ریان بده‌!! (خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی): بۆ هه‌موو لایه‌ک (سزاو تۆڵه‌) دوو به‌رامبه‌ره به‌ڵام ئێوه پێی نازانن.
(39) (پاشان) ده‌سته پێشوه‌کان به دوایینه‌کان ده‌ڵێن: وه‌نه‌بێت ئێوه هیچ ڕێزو فه‌زڵێکتان هه‌بێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا، ده ئێوه‌ش بچێژن سزاو ئازار به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وه ناله‌بارانه‌وه که ئه‌نجامتان ده‌دا.
(40) بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌هێناوه و خۆیان له ئاستیدا به‌گه‌وره داناوه‌، ئه‌وانه ده‌روازه‌کانی ئاسمانیان بۆ ناکرێته‌وه و ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا وشتر ئه‌چێت به‌ناو کونی ده‌رزیدا، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه پاداشتی تاوانباران ده‌ده‌ینه‌وه و تۆڵه‌یان لێده‌سێنین.
(41) ئه‌وانه (له‌ناو دۆزه‌خدا) ڕایه‌خی ئاگرینیان هه‌یه‌، له سه‌روشیانه‌وه‌(سه‌قف و به‌تانی و لێفه‌ی) ئاگرین داپۆشه‌ریانه‌، (سه‌رو خواریان ئاگره‌) بێگومان هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران ده‌ده‌ینه‌وه و تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنین.
(42) (له لایه‌کی تره‌وه‌) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه (به‌مه‌رجێک) ئێمه له توانای هه‌رکه‌س زیاتر داخوازی ناکه‌ین، ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و ژیانیان به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییه تیایدا.
(43) (هه‌ر له ده‌روازه‌ی به‌هه‌شتدا) هه‌رچی بوغزو کینه‌یه‌ک له دڵ و ده‌روون و سینه‌یاندا بوو ئێمه دامان ڕێی (تا به سینه‌یه‌کی ساف و دڵ و ده‌روونێکی بێگه‌رده‌وه بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه‌) که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ڕه‌وان و جاری ده‌بێت، (ئه‌وسا ئیتر هه‌مووان به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ئاواز) ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردین بۆ ئه‌م جێگه‌و ڕێگه خۆشه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه هیدایه‌ت و ڕێنموویی نه‌کردینایه هه‌رگیز ڕێگای هیدایه‌تمان نه‌ده‌زانی و ئه‌م پاداشته‌مان وه‌رنه‌ده‌گرت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان به حه‌ق و ڕاستیه‌وه هاتن، ئه‌وسا بانگیان لێکرا: ئه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه که پێتان دراوه به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وانه که ئه‌نجامتان ده‌دا.

آيــــات - القرآن الكريم Holy Quran - مشروع المصحف الإلكتروني بجامعة الملك سعود

هذه هي النسخة المخففة من المشروع - المخصصة للقراءة والطباعة - للاستفادة من كافة المميزات يرجى الانتقال للواجهة الرئيسية
This is the light version of the project - for plain reading and printing - please switch to Main interface to view full features